دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌نێو شاری كه‌ركوك روویدا و به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش 6 چه‌كداری سه‌رایه‌ی سه‌لام و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كوژراون و 13 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له شه‌قامی ئه‌تله‌س له نێو شاری كه‌ركوك روویداوه، كه گرووپی سه‌رایه‌ی سه‌لام كردۆته ئامانج.
ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له پشت شاره‌وانی كه‌ركوك بووه، كه گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی كردۆته ئامانج ،له ئاكامدا 19 چه‌كداری ئه‌م دوو گرووپه كورژران و برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له شوێنی رووداوه‌كه ته‌قه‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان كراوه.