چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گەڵاهەنجیری “ڕوناکبیرانی سەربەخۆ”یش با بردی / ناسر حیسامی

لەو ڕەشەبایەدا کە هەڵیکردووە، ئەوە تەنیا پەردەی سەر پەنجەرەی ژوورەکانی فەرماندەیی نەبوو کە هەڵدرایەوە، بەڵکوو گەڵاهەنجیری “ڕوناکبیرانی سەربەخۆ”یش با بردی. ژمارەیەک نووسەر و ڕۆشنبیری کورد ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردووەتەوە و داوایان لە چەند لایەنێک، لەوانە کۆمەڵی ئیسلامی و شاسوارعەبدولواحید کردووە بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی نیشتیمانی کۆببنەوە. ئەو ڕۆشنبیرانە لە بەیاننامەکەیاندا باسی ئەوەیان نەکردووە کە هەڵوێستیان لەسەر پاراستنی فیدرالیزم و دەسەڵاتی خۆجێی لە کوردستان چییە. تەنانەت باسی پێشبینییەکانیشیان ناکەن.

کوردستان دوو ڕێگای لەپێشە. یان بەشێک بێ لە عیراق و بە تەبایی لەگەڵ دانیشتوانی دیکەی ئەو وڵاتە بژی و لەم حاڵەتەدا ڕازی بێ وەک دانیشتوانی فەلووجە و تکریت بژی، (چونکە بەشێکی گەورەی کوردستان سوننەیە دەبێ وەک ئەو شارانە بژی) یان ئەوەتا فیدرالیزم و حوکمی خۆی بپارێزێ. بەڵام ڕێگای سێهەم نییە. هەموو کەس ناچارە لە نێوان ئەو دوانەدا هەڵبژێرێ. هەموو گۆڕانکارییەک، هەموو بەرنامەیەک بۆ ئەو کاتە دەمێنێتەوە کە دەرکەوێ کوردستان فیدرالیزم و دەسەڵاتی خۆجێییەکەی دەمێنێ یان دەبێتەوە بە بەشێک لە عیراق. ناکرێ لە شەڕی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا بێلایەن بی و بە تەماش بی کوردستان بمێنێ کە بەدڵی خۆت بەرنامەی نیشتیمانیی بۆ دابڕێژی. پێشمەرگە ئەگەر لەو شەڕەدا سەرکەوت کۆمەڵی ئیسلامی و شاسوار بانگ ناکا بەرنامەی نیشتیمانیی بۆ بنووسن. لەو حاڵەتەدا هەر پارتی و یەکیەتی و ئەو هێزانەی لە بەرگرییەکەدا بەشدار بوون، سەروەر دەبن هەتا خەباتێکی مەدەنیی بەهێز هاوسەنگیی هێزەکان بگۆڕێ. ئەگەریش پێشمەرگە شکا، ئەوە عیراق ڕەوت و حیزبی بەهێزی تێدایە و ڕێگا بە کۆمەڵی ئیسلامیی سوننە و بازرگانانی محەللیی کورد نادەن ببنە دەمڕاست. لەو حاڵەتەشدا حەشدی شەعبی باڵادەست دەبێ. کۆمەڵی ئیسلامی و شاسوار عەبدولواحید لە هیچکام لەو حاڵەتانەدا تێدا ناچن. ئەم وەک حیزبی سیاسی و ئەویش وەک بازرگان دەمێنێ. بەڵام بۆ خەڵک و ڕووناکبیران وا نییە. بۆ ئەوان مانەوەی کوردستان وەک ناوچەی فیدرال یان تێکەڵبوونەوەی تەواو لەگەڵ عیراق دوو چارەنووسی زۆر جیاوازە.

بەیاننامەکە، بە بڕوای من نیشاندەری ئەوەیە ئەو ڕۆشنبیرانە بە پێچەوانەی هەموو قسەکانی پێشوویان دەسەڵاتیان بۆ گرنگە. هەر بۆیە بەتەمای کۆکردنەوەی ئەو حیزبە سیاسییانەن. نیشانیان دا خەڵک ناتوانێ لەسەر هەوا سیاسەت بکا و سەرەنجام دەبێ لایەنی هێزێکی سیاسی بگری تەنانەت ئەگەر هەر نەبوو هێزێکی وەک کۆمەڵی ئیسلامی و شاسوار عەبدولواحید. (بێننە بەرچاوی خۆتان نووسەران و ڕووناکبیرانی ئامریکا کە لە ترامپ ناڕازین بەیاننامەیەک بڵاو بکەنەوە و داوا لە خاوەنی جنراڵ مۆتۆرز و لە گرووپی رەگەزپەرستە گۆپاڵبەدەستەکانی کۆکلاکس کلان بکەن لە دەوری بەرنامەیەکی نیشتیمانی کۆ ببنەوە).

پەیامی ناوەوەی ئەو بەیاننامەیەش بۆ ڕووناکبیرانی سەر بە یەکیەتی و پارتییە. پەیامەکە ئەوەیە: ڕووناکبیر دەبێ سەر بە حیزب بێ. چاکتان کرد زوو لایەنی خۆتان هەڵبژارد. جێگەی خۆتان قایم بگرن. هەموو کەس پێویستیی بەوە هەیە حیزبی سیاسیی خۆی هەڵبژێرێ.

 

سەرچاوە: فەیسبوکی نوسەر

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …