“فەرهاد هادی” سەرنووسەری حەفتەنامەی “دەنگی کوردستان” لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
بە پێی هەواڵەکان بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 16ی رەزبەر هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری سنە “فەرهاد هادی” سەرنووسەری حەفتەنامەی “دەنگی کوردستان” لە شوێنی کارەکەی دەستگیر کردوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستوەتەوە.
شایانی باسە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستگیرکردنی “فەرهاد هادی” نادیارەو نازانرێ لە کوێ راگیراوە.