هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بۆ ئازادكردنی سەرجەم گیراوەكان بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە كوردستان دەكرێت

كەمپینی پشتیوانی لە گیراوەكانی ریفراندۆم لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە بانگەوازێكدا داوا لەسەرجەم چین‌و توێژەكان دەكات رۆژی دووشەممە مانگرتنی گشتیی رابگەیەنن‌و داوای ئازادكردنی گیراوەكان بكەن.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە “دەربڕینی هەستی هاودڵی‌و شادی تاوان نیە”‌و دەنوسێت: بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی شادی‌و خۆشی لەشارەكانی كوردستان لەكاتی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆری خەڵكی لێكەوتەوە.
راگەیەنراوەكە داوا لە هەموو خەڵكی كوردستانی ئێران دەكات، لەوانە، نوێنەرانی راستەقینەی مەجلیس، پارێزەران، هەڵسوڕاوانی مەدەنی، خوێندكاران، بازاڕیان.. كە رۆژی دووشەممە 10ی رەزبەر بە مانگرتنی سەراسەری‌و داخستنی دوكان‌و بازاڕەكان دەنگی حەقخوازی گیراواەكانی ئەم دواییە لەبیر نەكەن.
جێگەی ئاماژەیە بەهۆی بەڕێوەچوونی كارناڤاڵی شادی لە زۆربەی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ژمارەیەكی زۆری خەڵك لە تەمەنە جیاجیاكان لەلایەن هێزەكانی رژیمی ئیسلامییەوە دەستگیر كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …