رۆژی 3ی رەزبەر، 2013 بنكەی دەنگدان بە رووی زیاتر لە 4 ملیۆن دەنگدەری باشووری كوردستان كرایەوە. ئەوان وەڵامی ئەو پرسیارەیان دایەوە کە ساڵەهایە ئاواتو خەونی لە مێژینەی گەلەکەمانە.
“ئایا دەتەوێ باشووری كوردستانو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ببنە وڵاتێكی سەربەخۆ؟”. بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنو راپرسی 72%ی دەنگدەران وەڵامیان داوەتەوە، زۆرینەش دەنگیان “بەڵێ” بوو.
شایانی باسە سەرەڕای هەموو گوشارو زەختە نێودەوڵەتیو ناوخۆییەکان خەڵکی کوردستان دەنگیانداو سەربەخۆییان هەڵبژارد.