سەقز: ” ئەمڕۆ بۆ پشتگیری لە بانە ماندەگرێ

بە پێی ئەو راگەیێندراوەی بە دەست زاگرۆس پوست گەیشتوە، چالاکانی مەدەنی شاری سەقز داوا لە خەڵکی ئەو شارە دەکەن، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی‌و پشتگیری خەڵکی بانە بازاریەکان دووکان دابخەن‌و مووچەخۆران نەچنە سەر کارەکانیان.

دەقی ڕاگەیێندراوە:

“راگەیاندنی چالاکانی مەدەنی شاری سەقز بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتنی مەدەنیانەی خەڵکی شاری بانە ”
هاونیشتمانیانی ئازیز
کاسبکاران، دوکانداران و خەڵکی بە ئەمەگی شاری سەقز
هەروا کە ئاگادارن رۆژی 14ی خەرمانان، حەرەکەتی مەدەنیانەی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە هێرش کرایە سەری و بە دەیان کەس بریندار و دەستگیر کران.
ئەمە یەکەم جار نییە کە رژیم وەها حەرەکەت گەڵێک ئەنجام دەدات، ئێمە جەرەیانی “شوانە سەی قادرمان” لە شاری سەقز لە بیر نەچوە و قەت لە یادی ناکەین.
روودانی دەیان کارەساتی دیکەی لەو چەشنە و هێرشی هێزە نیزامی و ئەمنیەتیەکانی رژیم بۆ سەر خەڵکی مەدەنی قەت لە یاد ناکەین و رووداوەکانی ئەمڕۆی شاری بانە جارێکی دیکە برینەکانی ئێمەی کولاندەوە و لێرەوە بەلێن دەدەین کە تا گەیشتن بە مافەکانی کۆڵبەران و گەلەکەمان هەدا نەدەین.
ئێمە وەک چالاکوانانی مەدەنی شاری سەقز چاوەروانمیان لە ئێوەی ئازیز ئەوەیە کە خەڵکی شاری بانە بە تەنیا جێ نەهێڵین و بە یانی کاتژمێر 10 لە بەردەم فەرمانداری کۆببینەوە و بە شێوازی مەدەنیانە ناڕزایەتی خۆمان دەرببڕین و داوای مافی رەوای گەلەکەمان بکەین.
چالاکانی مەدەنی شاری سەقز
دوانیوەرۆی 14ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …