بە پێی ئەو هەواڵەی بە دەست زاگرۆس پوست گەیشتوە، شەوی رابردوو رێکەوتی 13ی خەرمانان لە سنووری هەورامان دوو کۆڵبەر لە نزیک سنوور دەکەونە خوارەوەو دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان.
بە پێی وتەکانی شایەتحاڵێک دۆخی ئەو دوو کۆڵبەر خراپە و هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران، رێگەیان نەداوە ناو هەواڵەکەی بە هۆی دۆخێک کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هاتوەتە ئاراوە بڵاو ببێتەوە.