سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

نووسەرێکی کوردی خۆراسان بە دوو ساڵ زیندان مەحکوم کرا

حەوتووی رابردوو چەند هەڵسوڕاوێکی مەدەنی لە کوردەکانی خۆراسان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشت‌و دەستگیر کران.

 

بە پێێ هەواڵەکان، دادگای ئینقلابی رژیمی ئیسلامی ئێران دوو ساڵ زیندانی بە سەر “ناسر رەشیدی” نووسەر و لێکۆڵەری کورد بە هۆی نووسینی بابەتێک بە سەردێری ” کوردەکان لە خۆراسان لە کۆچکردندان تا ئەمڕۆ” بڕیوەتەوەو ناوبراو ئێستا لە زیندانی ناوەندی خۆراسان بەند کراوە.

شایانی باسە کوردەکانی خوراسان لە کاتی دەسەڵاتی سەفەویەکان بەمەبەستی بەرگریکردن لەو بەشە لە خاکی ئێران گوازراونەتەوە بۆ لە باکووری خوراسان‌و لە “راز، جەرگەلان، بێجنورد، کەلاتی نادر و لەسنوورەکانی نیشابوور، سەبزەوار و مەشهەد و چناران” نیشتەجێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …