چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

پێشوازی ئیسراییل لە سەربەخۆیی کوردستان

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە رێفراندومی باشووری کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاو لە سیاسەتمەدارانی ئیسرائیلی پێشوازیی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن‌و رۆژنامەی “جروزالم پوست” لە بابەتێکدا ئەم پرسەی داوەتە بەر باس‌و لێکدانەوەو دەڵێت: پرسی رێفرئەندومی باشووری کوردستان دەبێتە هۆی لاوازبوونی پایەکانی دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی ئێران‌و هەروەها دەبێتە بەربەستێک بۆ دەسەڵاتی زیاتری رژیمی ئیسامی لە وڵاتی سوریەو ناوچەکە.

“مەسعود بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بوونی دژایەتیکردنی سەرسەختانەی سێ رژیمی “تورکیە، ئێران‌و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا” بۆ وەدواخستنی وادەی رێفرئەندومی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە رێفرئەندومی سەربەخۆیی کوردستان رۆژی ٢٥ی سێپتەمبر بەرێوە دەچێت‌و هیچ شتێک ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ بەرێوەنەچوون یان گۆڕینی وادەی رێفرئەندوم لە کوردستان.

“کارولین گلیک” یەکێک لە نووسەرە هەرە بەناوبانگەکانی رۆژنامەی “جروزالم”، لە ژمارەی 10ی خەرماناندا دەڵێت: سەربەخۆیی باشووری کوردستان گرنگیەکی تایبەتی بۆ ئیسرائیل‌و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەیە.

خاتوو “گلیک” هەروەها نووسیویەتی ئەگەر رێبەرانی کوردستان تا ساتی رێفرئەندوم توشی دڵەراوکەو ترس نەبن‌و پاشگەز نەبنەوە لە بەرێوەبردنی رێفرئەندوم، کوردستان سەربەخۆیی بە دەست دێنێت، وەها وڵاتێک پشتیوانی “ئەمریکا”و ئسرائیل بۆ خۆی مسوگەر دەکاتأو دەتوانێت درێژە بە حەیاتی خۆیی بدات، هەروەها ئەم دەوڵەتە دەبێتە بەربەستێک بۆ دوو دەوڵەتی ئێران‌و تورکیەو لەوەها ئەگەرێکدا زۆربەی معادلاتی ناوچەکە دەگۆڕدرێت.

هەروەها لە درێژەی وتارەکەیدا دەڵێت: ئەوەی کە نەیارانی سەربەخۆیی کوردستان دەڵێن بەم گۆڕانە، ناوچەکە ناسەقامگیر دەبێت، زۆر راستە، بەڵام ئەمە زۆر باشە، چونکە بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی ٢٠٠٩وە ناسەقامگیری ناوچەکە بە قازانجی ئەمریکاو ئسرائیل تەواو دەبێت‌و ئەمە وڵاتانی ئێران‌و تورکیە لاواز دەکات.

ئەم رۆژنامەیە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم سەربەخۆییە کاریگەری پوزەتیڤ لەسەر بەشەکانی دیکەی کوردستان دادەنێت.

“کارولین گلیک” بە ئاماژەکردن بە سەفەری مانگی رابردووی “سەرلەشکەر محەمەد حسەین باقری” سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران بۆ تورکیەو ئەو وتووێژەی کە لە گەڵ سەرۆک کوماری تورکیەو بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامیداوە، نیشاندەدا کە تەنها مەبەست بەربەرەکانێ بوە لەگەڵ سەربەخۆیی باشووری کوردستان‌و زەربەلێدان لە رێفرئەندوم.

جێگەی ئاماژەیە کە “بنیامین نتانیاهۆ” سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی “کوماریخوازەکان”ی کونگرەی ئەمریکا پشتیوانی خۆیی بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاندو وتی کوردەکان مرۆڤگەڵی ئازاو لایەنگری رۆژئاوان‌و بایەخ گەڵی هاوبەشی زۆرمان پێکەوە هەیە، بەڵام دەوڵەتی “ترامپ” داوایان لە “مەسعود بارزانی” کرد کە وادەی رێفرئەندوام بخاتە دواوە، یان هەلیپەسێرێت.

هەروەها دوکتور ” مایکل ئورۆن” وەزیری راوێژکار، لە دەفتەری سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل لە وتووێژێکی راگەیاندندا وتی: وتەکانی ” نتانیاهۆ” لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ لێژنەی کونگرەی ئەمریکا لە ئاکامی نیگەرانی ئیسراییلە لە جێگەو پێگەی ئێران‌و بەهێزبوونیەتی لە ناوچەکەدا.

هەروەها دوکتور ” مایکل ئۆرون” لە درێژەدا وتیشی، سەربەخۆیی باشووری کوردستان یەکێکە لە رێگەگەڵی بەربەست دانان بۆ رژیمی ئیسلامی لە ناوچەکەداو بە وتەی ناوبراو کوردەکانی باشوور بە شێوەی زۆر روون لایەنگری دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی نین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …