نووسه‌ر: ئاورام نۆام شامێسکی: چه‌كی بێ ته‌قه بۆ شه‌ڕ به خه‌یاڵی ڕاحه‌ت
ئاورام نۆام شامێسکی (۷ دێسامبر ۱۹۲۸ لە فیلادێلفیا ، پێنسیلوانیا) زمان‌ناس، فەیلەسوف ئانارشیست و تێئۆری دانەری ئامریکایی یە . بە باوکی زمان‌ناسی مۆدێڕن ئەناسرێ .تا پێش تێئۆریەکانی ئەو لە ماهیەتی (چۆنیەتی) زمان و چۆنیەتی فێربوونی زمان لە لایەن مرۆڤەوە دەرکێکی دروست هەبوونی نەبوو. وتارەکان و کتێبەکانی نۆام شامێسکی دەسپێکەری لێکۆڵینەوەکانی نوێ لە بواری زمان‌ناسی یەوە بوو .
جییا له زمان‌ناسی ده‌ستێكی باڵای له ده‌روونناسی كۆمه‌لایه‌تییا بوو. له ناو یه‌كێك له كتێبه گرینگه‌كانی به نێوی ،،چه‌كی بێ ده‌نگ بۆ شه‌ڕ به خه‌یاڵی ڕاحه‌ت،، نیشان ئه‌دات كه چلۆن ده‌وڵه‌ت میله‌ت به دیل ده‌كات.
١- سه‌رنجی مه‌ردم به‌ره‌و شتانێكیتر ڕابكێشێ به شێوه‌یك كه شوێن بۆ مۆشكیلاتی حه‌قێقی كۆمه‌ڵ نه‌به‌ن. ده‌وڵه‌ت ده‌بێ مه‌ردم سه‌رگه‌رم بكات ، سه‌رگه‌رم بكات، سه‌رگه‌رم بكات ئه‌ونده كه ماوه‌ی فكر كردن به شتێكی دیكه‌یان نه‌بێت.
٢- موشكیلاتی جه‌علی دروست بكه‌ن و له هه‌مان كاتدا ڕێگاحه‌لیچی بۆ پێشنیار بكرێت. نێوێكی دیكه‌ی ئه‌م مێتۆده: موشكیله- كاردانه‌وه- ڕێگه‌حه‌ل‌ه.
بۆ نموونه ده‌وڵه‌ت ده‌هێڵێ كه لات و لووته‌كان له ناو شارا ترس خه‌نه ناو دڵی مه‌ردم یاكوو یه‌ك سری كاری تێرۆریستی ئه‌نجام بدرێت به‌شێوه‌یك كه ئه‌ونده ترس بكه‌وێته ناودڵی مه‌ردم كه خه‌ڵكه‌كه داوای پته‌وكرد كردنی هێزی پۆلیس له ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.
یاكوو وه‌ها قه‌یرانێكی ئابووری بخه‌نه ناو وڵاته‌كه كه مه‌ردم خۆیان داوا له ده‌وڵه‌ت بكه‌ن كه یارانه‌كان ببڕێ.
٣- ستراتێژی ،،به‌ره‌به‌ره،،:
كاتێ كه ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ یاسایكی دژی كۆمه‌ڵ به سه‌ر خه‌ڵكا دابسه‌پێنێ ده‌بێ یاساكه به‌ره به‌ره پیاده بكا. بۆ نموونه ده ساڵێ به خۆی وه‌خت بدات كه یاساكه به تێكڕا پیاده بێت.
بۆ نموونه بۆ پیاده كردنی سیاسه‌تگه‌ری نێئۆلیبێرالیسمی كه بێكاری و هه‌ژاری بۆ میلیۆنها نه‌فه‌ر دێنن ده‌بێ ده ساڵێكی بۆ دابنی كه پیاده بكرێ. ئه‌گی نا ده‌بێ به شۆڕش.
٤- ستراتێژی ،، داهاتوو یان تا ماوه یكیتر،،:
ئه‌م ستراتێژییه بریتییه له وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت به مه‌ردم بڵێ ئه‌م یاسایه ده‌ردی زۆره به‌ڵام ده‌ردێكی پیویسته كه ناخوشینه‌كه خۆش ببێته‌وه. ئه‌مه ئه‌م یاسایه له پارلمانا په‌سه‌ند ده‌كه‌ین به‌ڵام ماوه‌یكی دیكه ئیجرای ده‌كه‌ین.ئه‌وه خه‌یاڵتان ڕاحه‌ت بێ ئه‌م یاسایه كه ئه‌مڕۆ په‌سه‌ند ده‌كرێ ئێوه ناگرێته‌وه.
بۆ نممونه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بازنشه‌سته‌گی. ئه‌مڕۆ یاسایك په‌سه‌ند ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌ساڵتر بازنشه‌ست ده‌بن.
٥- ده‌وڵه‌ت ده‌بێ جۆرێ قسه له گه‌ڵ مه‌ردما بكات چما مه‌ردم منداڵی چووار پێنج ساڵه‌ن:
بۆ نموونه به پیاوه‌كان ده‌ڵێن تۆ بزانه چلۆن چادر ده‌كێشیته بان ماشینه‌كه‌ت كه خه‌راپ نه‌بێ، ئه‌ی دی بۆ چادر ناكێشیته بان سه‌ر ژن و كچه‌كانت كه خه‌راپ نه‌بن.
٦- به جێگای ئه‌وه‌ی كه فكری مه‌ردم بخه‌یته كار ده‌بێ ئیحساساتی مه‌رم هه‌ڵزرنگێنی:
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پاسدارێ له ڕێگای سه‌ركوت كردنی كوردان كوژرابێ ، ته‌رمه‌كه‌ی به هه‌مووی ئێرانا ده‌گه‌ڕنن كه قین و ڕقی مه‌ردم هه‌ڵزرنگێنن.
٧- ده‌بێ مه‌ردم نه‌زان و نائاگا ڕابهێڵی:
گوێ له نوتقی به‌رنوێژه‌كان بكه‌ن بزانن چ ده‌ده‌نه خواردی مه‌ردما!
٨- مه‌ردم ته‌شوێق به گه‌وجی و نه‌فامی كه‌ن:
به ته‌بلێغات كه‌ر بوون و گه‌وج بوون كه‌ن به مۆد.
٩- له ناو هه‌ر كه‌سێكا ئیراده‌ی شۆڕش ته‌بدیل كه‌ن به ئیحساسی گوناح كردن:
ئه‌ونده له‌م بابه‌ته‌وه ته‌بلێغ بكرێ كه هه‌ر كه‌سێ كه له ناو به‌دبه‌ختیا گیری كردبێ هه‌ر بڵێ هه‌موی ئه‌مانه ته‌خسیری منه ئه‌گه‌ر خاس وانه‌م بخوێندایت ئێستا هه‌ڵویستم باشتر ئه‌بوو…
١٠- ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ئینسانه‌كان له خۆیان باشتر بناسێ:
ده‌وڵه‌ت به به‌كار بردنی هه‌موو جۆر زانستێ وه‌كوو: بیولۆژی، بیولۆژی چه‌ق، ده‌روونناسی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵ، سێخۆری….ده‌توانێ دانه به دانه‌ی دانیشتوانی كیشوه‌ره‌كه باشتر له خودی كه‌سكه بناسێ.