چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

زیندانییەکی سیاسی کورد مانی لە خواردن گرت

زیندانییەکی سیاسی کورد  لەزیندانی مەسجد سلێمان لە پارێزگای ئەهواز مانی لەخواردن گرت.
بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، چەنگیز قەدەم خێر، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی شاری “مسجد سلیمان” سەر بە پارێزگای ئەهواز، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە كەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان بۆ چارەسەری پزیشكی ناوبراو مانی لەخواردن گرت.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە لە بە نیشانەی دەستێوەردانی وەزارەتی ئیتللاعات لە ڕەوانەکردنی ناوبراو بۆ مورەخەسیی دەرمانی و نالەباربوونی بارودۆخی تەندروستی، لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ دەستی داوتە مانگرتن لە خواردن.
چەنگیز قەدەم خێر لە بەندی تووشبوون بە ماددەی سڕکەر و لە باوردۆخێکی نالەباری بێهداشتی زیندانی شاری مزگەوت سلێمان ڕاگیراوە و ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆ گواستنەوەی ناوبراو بۆ بەندی”پاک” پێشگیری دەکەن.
چەنگیز قەدەم‌خێری لەدایکبووی ١٩٨٨ی شاری کامیارانی سەر بە پاریزگای سنەیە کە سالی ٢٠١١ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەستگیر و پاشان لەلایەن دادگای سنەوە بە چل ساڵ زیندان حوکم درا و پاش دوو ساڵ زیندان بۆ گرتووخانەی مەسجد سولێمان دوور خراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …