دوو هاوڵاتی لە شارەکانی بانە و مەریوان کوژران

لە دوو رووداوی جیاجیا لەشارەكانی بانە‌و مەریوان، دوو هاوڵاتی كورد بە گوللە كوژران.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕ، ئەنوەر رۆستەمی، ئەندامی پێشوی شورای شاری بانە و ئەندامی جێگیری دەوری پێنجەمی ئەو شورایە بە هۆکارێکی نادیار کوژرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە مامۆستای خانەنشین کراو بوو و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی شیفا گوستەری شاری بانە بووە کە لە بواری تەرک کردنی ماددە هۆشبەرەکان چالاک بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری کوژرانی گوماناوی ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕوون نەبۆتەوە و لایەنە حکوومەتییەکانیش لەو ڕووداوە دا بێ دەنگییان هەڵبژاردووە.

لە رووداوێكی دیكە لە شاری مەریوان هاوڵاتییەکی کورد تەمەن ٢٨ ساڵ بەناوی سامان رۆشناس، تەمەن 28 ساڵ خەڵکی شاری مەریوان بە چەکی تاپڕ لە بەر دەرگای ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …