پیرانشار.. لەشەڕ‌ و پێكدادانێكدا 4 پاسدار كوژران‌ و برینداربوون

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزەكانی سوپای پاسداران‌و هێزیکی دیکەی چەکدار لە سنووری پیرانشار، پاسدارێك کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست شوێنی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە بەرزاییەکانی “کانی خودا”ی سەر بە پیرانشارە و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووی داوە.

هاوکات ماڵپەڕی (ئورووم‌نیوز)ی سەر بە سوپای پاسداران، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویە، لەو شەڕ و پێکدادانەدا سەربازێکی هێزی سنوورپارێزی خەڵکی (قەزوێن) بەناوی فەرشاد ڕەمزی کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بەناوەکانی “سەید سەجاد مووسەوی، ڕەزا ئەحمەدی و محەمەد ڕەنجبەر” کە دووکەسیان خەڵکی شاری “مەرەند”ی سەر بە پاریزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتن. بریندار بوون.

هەتا ئێستا هیچ هێز و لایەنێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێتیی ئەم شەڕ و تێکهەڵچوونەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …