لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی رژیم لەشاری بانە کۆڵبەرێك کوژراو و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی پووشپەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەری کورد کرد كە ئەنجامدا كۆڵبەرێك بەناوی واحید قادری گیانی لەدەستداو كۆڵبەرێكی دیكەش بەناوی ئارام ناسری بە توندی برینداربوو.