پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

شەرقولئەوسەت: ئێران پیلان بۆ داگیرکردنی کەرکوک لەلایەن داعشەوە دادەنێت

ڕۆژنامەیەکی سعودی لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیلان دادەڕێژێت تاوەکوو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش شاری کەرکووک داگیر بکات.

رۆژی شەممە ٢٤.٦.٢٠١٧، رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردووەتەوە کە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی حەمرین و خورماتوو بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکە و کەرکووکە لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
وەک لە راپۆرتەکەدا ھاتووە، جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەو سنوورە لە کاتێک دایە، کە بنکەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سنوورەکە ھەیە و ھیچ رێگرییەک لەو چەکدارانەی داعش ناکرێت.

سەرچاوەکانی رۆژنامەکە باسیان لەوە کردووە، کە ئێران بە داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن داعشەوە و دروستکردنی شەڕ لە نێوان داعش و حەشدی شەعبی لە سنوورەکە، بە نیازە کێشە بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دروست بکات و ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراقیش سەرپەرشتیی پیلانەکە دەکات.

پێشتر لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە ٧.٦.٢٠١٧ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …