ئێوارەی ٢ی پووشپەڕ بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی رژیم لەناوچەی ورمێ دوو كۆڵبەری كورد كوژرانو برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكان لەئەنجامی ئەو تەقەكردنەدا كاسبكارێكی كورد بە ناوی “موراد عەرەبی” خەڵكی گوندی ئەنبێ سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕ گیانی لەدەستداوەو كۆڵبەرێكی دیكەش بەناوی “كاردین عەرەب پور” بە توندی برینداربووە.
هەر لەم پەیوەندەدا رۆژی پێنجشەممە ١ی پووشپەڕ کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “محەممەد مەسائلی فەرد” (دابران) به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران جێگیر لە پایەگای “نەجەفی” پیرانشار کوژرا.
