شەش حزبی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئێران لە بارەگای دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە.
پاش كۆبوونەوەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا مستەفا مەولودی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان (حدک) ئاماژەی بەوەدا ئەو ئامارانەی كە ئێران سەبارەت بە بەشداریكردنی خەڵكی ڕۆژهەڵات لە هەڵبژاردنەكاندا ڕایگەیاندووە ڕاست نین، وتیشی ئاستی بەشداریكردنی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر لەوە كەمترە كە باس كراوە.
بە وتەی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئەو بڕیارەی کە دابویان بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكانی ئێران ئەنجامی باشی هەبووە و وای كردووە خەڵك زۆر بە كەمی بەشداریی هەڵبژاردنەكان بكەن بەتایبەتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
لەكۆبوونەوەكەدا ئەم حیزبانە بەشداربوون:
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستان
پێویستە بگوترێ کۆمەڵە( ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران)، بە نووسراوە روانگە و هەڵسەنگاندنی خۆی لە بارەی بەڕێوەچوونی هەڵوێستی بایکۆت و ئاکامی هەڵبژاردن لە کوردستان، بۆ ئەم کۆبوونەوەیە ڕەوانە کردبوو کە لە کۆبوونەوەکە دا خوێندرایەوە.