لەشەڕو تێكهەڵچونێكدا كە لەنێوان هێزێكی چەكدارو هێزەكانی رژیم لە ناوچەی ورمێ روویدا، 9 كەس لە هێزەكانی كۆمار ئیسلامی كوژرانو برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی رژیم رۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هەنگی سنووریی ڕژیم لە ورمێ و هێزێکی کوردیدا، ٩ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کوژراون و بریندار بوون.
لەو تێکهەڵچوونەدا، ٢ کەس لە مەئموورانی ڕژیم کوژراون و ٧ کەسیشیان بریندار بوون کە دەگوترێ دۆخی جەستەیی ٣ کەسیان ناجێگیرە.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئێران ئەو تێکهەڵچوونە لە نیوان هێزەکانی ڕژیم و گریلاکانی پژاک روویداوە بەڵام تا ئیستا هیچ هێز و لایەنێکی کوردی ئەنجام دانی ئەو عەمەلیاتەی وەئەستۆ نەگرتووە.
چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی ناوی یەکێک لە کوژراوەکانیان “سەرهەنگ دووهەم، فیرووزی” ڕاگەیاندووە.
ناوی بریندارەکان بەو شێوەی خوارەوەیە:
١- ئیستوار دووەم، ڕەزا نیعمەتی
٢- گرووبان یەکەم، مستەفا بەسیر
٣- گرووبان یەکەم، ئەمین میرزایی
٤- حوسێن قارەمانی- سەرباز
٥- هادی ئەسڵانی- سەرباز
٦- سەعید تەقی لوو- سەرباز
7. سیامەک محەمەدی- سەرباز