هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران / عه‌تا ریازی

ڕژیمی ئێران به‌ هه‌مووی هێزی خۆیه‌وه‌ ده‌یه‌وێ نیشان بدات كه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ ڕاستی حه‌قێقیه‌ و مه‌ردمی ئێرانن كه‌ خه‌ریكن كه‌ چاره‌سه‌ری خۆیان دابین ده‌كه‌ن.

ئایاكوو ته‌نانه‌ت یه‌ك نه‌فه‌ریچ له‌ ئێرانا ماوه‌ كه‌ بتوانێ فریوی ئه‌مانه‌ بخوات؟
ڕژیم بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نیشان بدات كه‌ دیموكراسی ئێران وه‌كوو هی وڵاتانی دیموكراتیكه‌ به‌ هه‌زار زه‌حمه‌ت چه‌ند مونازێره‌ی تێلێڤیزیۆنی له‌ نیوان كاندیداكانا خستووه‌ته‌ ڕێگا.
ته‌نیا جه‌نبه‌ی ئه‌رێنی و باشیك كه‌ له‌ ناو مونازێره‌ی كاندیداكان ده‌بینین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كامێكیان ئیفشاگه‌ریكی ساماوه‌ر و خۆفناك سه‌باره‌ت به‌ ڕژیم ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر باش به‌ قسه‌كانی نامزه‌ته‌كان گوێ بده‌ین ده‌بینین كه‌ هه‌ركامێكیان گۆشه‌یك له‌ فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی ماڵی ڕژیم ده‌رده‌خه‌ن. كاندیداكان به‌ دركاندنه‌كانیان نیشان ئه‌ده‌ن كه‌ ئه‌م گه‌نده‌ڵی و ڕیشوه‌خواری له‌ ناو ئه‌م ڕژیمه‌ ئه‌ونده‌‌ قووڵه‌ كه‌‌ ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕیشه‌ی سالمیچی له‌ ناو دره‌ختی ژیانی ئه‌م ده‌وڵه‌تییه‌ نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌و ئه‌و دره‌خته‌ خه‌ریكه‌ ‌ وشك ده‌بێ.
خومه‌ینی به‌ درۆشمی به‌رگیری له‌ موسته‌عزه‌فین هاته‌ به‌ره‌وه‌. ئێستا قاڵیباف دووای ٣٨ساڵ سه‌یته‌ره‌ی ڕژیمی ئیسلامی ده‌ڵێ كه‌ ٩٦%مه‌ردم فه‌قیرن و دارایی وڵات وا له‌ ناو ده‌ستی ٤% مشه‌خۆرا!!!
ئایاكوو دركێنی قاڵیباف سه‌نه‌دی وه‌رشكسته‌گی ڕژیمی ئێران نییه‌؟
ئه‌گه‌ر به‌ كاره‌ساتی كانچییه‌كان ئاماژه‌ بكه‌ین ده‌بینین كه‌ ئه‌م كاره‌ساته‌‌ نیشان ئه‌دات كه‌ گه‌وره‌ دزه‌كانی گه‌وره‌كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم جگه‌ دزی و كوشت و كوشتار شتێكی دیكه‌یان له‌ ده‌ست نایت.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …