سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

پەرلەمانتارێكی كورد 338 ھەزار پۆند لە كەناڵێكی رژیم دەباتەوە

نەدیم زەھاوی پەرلەمانتاری كوردی بریتانیا لە كەیسێكی دادگا 338 ھەزار پاوەند لە كەناڵی پرێس تی ڤی ئێران دەباتەوە.

كەناڵی (پرێس تی ڤی) كە سەر بە رژیمی كۆماری ئیسلامییە پێشتر بڵاویكردبووەوە زەھاوی ئاسانكاری كردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی داعش بە ئیسرائیل.

میدیاكانی بریتانی بڵاویانكرده‌وه‌ “پاش ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە لە دادگا سكاڵای دژی كەناڵی پرێس تی ڤی تۆمار كرد، كەیسەكەی بردەوە و بە ھۆیەوە بە 200 ھەزار پاوەند قەرەبوو دەكرێتەوە، كەناڵەكە ھەروەھا 138 ھەزار پاوەندی دیكە خەرجی تێچوونی ئەوەی دەدات، كە دادگا بە ناوزڕاندنێكی زۆر مەترسیدار وەسفیكردووە”.

پاش دەرچوونی بڕیاری دادگا، زەھاوی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “وەك پەرلەمانتار و ئەندامیكی كۆمیتەی كاروباری دەرەوە لە دژی كاریگەری خراپی ئێران قسەم كردبوو، ھەر ئەو رۆژ كە لە پەرلەمان رەخنەم لە ئێران گرتبوو، كەوتمە بەر ھێرشی ناوزراندنی ئەم كەناڵە”.

ھیواشی دەخوازێت ئەم بڕیارە پێشی بە ھێرشی كەناڵەكانی وەك پرێس تی ڤی و ئێران بگرێت بۆ دووبارە نەكردنەوەیان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …