پێنج شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2023

كۆڵبەرێكی كورد گیانی لەدەستدا

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت دوای یەک مانگ ڕاگیران لە نەخۆشخانەی تەورێز، به هۆی قوڵیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕ، کۆڵبەڕێکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی “ڕەحمان ئیبراهیمی” کوڕی “قاسم” و تەمەن ١٩ ساڵ، دوای یەک مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەی تەورێز گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە ١٩ ساڵە، یەک مانگ لەمەوبەر به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە توندی بریندار کرا و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …