لەئەنجامی تەقینەوەی مینێك لە ناوچەی سەردەشت، هاوڵاتییەكی خەڵكی یەكێك لەئاواییەكانی ناوچەكە برینداربوون.
رۆژی٢٩ی خاکەلێوە، هاوڵاتییەکی کورد دانیشتووی گوندی”مەزرا” ی شاری سەردەشت بە نێوی”حەسەن مام رەسووڵی” بە هۆی کارەساتی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
ئەو هاوڵاتییە کوردە هەنوکە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەردەشت گواستراوەتەوە.