بەهۆی تەقینەوەی مادەی دروستكردنی تەرەقە لە گەڕەكێكی شاری سەقز لاوێكی تەمەن 17 ساڵ گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئێوارەی رۆژی شەممە 7ی رەشەمە، لەماڵێك لە گەڕەكی نەشمیلانی شاری سەقز بەهۆی تەقینەوەی مادەی دروستكردنی تەرەقە لاوێك بەناوی فەرشاد حسەینی گیانی لەدەستدا.