دادگای رژیم لەشاری ورمێ، سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەر هەڵسوڕاوێكی سیاسی كورددا سەپاند.
حسەین دانش، كە پێشترو لەساڵی 1391 دەستگیرو ساڵێكی زیندانی تەعلیقی بەسەردا سەپابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێ بەتۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی نەیاری رژیم 5 ساڵی زیندانی بەسەردا سەپاو سەرجەم سزای 6 ساڵی بۆ بڕایەوە.