خانمە پێشکەشکاری بەناوبانگی ڕووداو، شیفا گەردی بەرپرسی ئاوتپووتی کەناڵەکە لە موسڵ شەهید بوو.
بەپێی راگەیەنراوێكی كەناڵی رووداو ئەمڕۆ شەممە 25/02/2016، بەداخەوە لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی شاری موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، شیفا گەردی، رۆژنامەنووسی لێهاتووی رووداو شەهید بوو، وێنەگرەکەشی یونس مستەفا بریندار بوو.
هەر بەم بۆنەوە لەلایەن ستافی ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری شیفاو هەموو هاوكارانی لە كاناڵی رووداو دەكەین.