كارڵ هێنریخ ماركس له پێنجی مای ١٨١٨ له شاری Trier(تریئێر) له ئاڵمان له دایك بووه‌و له ١٤ مارسی ١٨٨٣ له له‌نده‌نا كۆچی دووایی كردووه.
ماركس، مێژوونووس، ڕۆژنامه‌وان،فیلسۆف، ئابوورزان، كۆمه‌ڵناس، ڕۆمان نووس و تێئۆریسییه‌نی شۆڕشی سۆسیالیسم و كۆمۆنیسم بوو.
به‌ڵام زۆرتر بۆ نووسراوه‌كانی له سه‌ر ماتێریالیسمی مێژوو، و ڕوون كردنه‌وه‌ی مێكانیسمی سه‌رمایه‌داری و چالاكییه‌كانی شۆڕشگێڕانه‌ی له ناو بزووتنه‌وه‌كانی پڕۆلێتاریایی به ناو بانگه.
به شوێن ماركسا،هه‌ر له ده‌مه‌و دووایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هۆم ولا یه‌ك سری جه‌ره‌یان سیاسی په‌یدا بوون كه خۆیان به شوێنه‌وه‌ری ماركس ده‌زانی و ده‌زانن و به خۆیان ده‌ڵێن ماركسیست.ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌مووی ئه‌م بزووتنه‌وانه ڕۆخاندنی سیستمی سه‌رمایه‌داری و دامه‌رزاندنی سیستمێكی كۆمۆنیستی بووه و هه‌یه.
گۆزار له سه‌رمایه‌داری ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی خه‌باتی سیاسه‌تی ئه‌وان بوو و هه‌روا ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م شۆڕشگێڕانه به ده‌ور ئه‌م ته‌وه‌ره(گۆزار) هێندێ درۆشمیان داهێنا بوو كه هه‌مووی حیزبه كۆمۆنیسته‌كانی جیهان ئێسته‌كانیچ دووپاتیان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌م درۆشمانه بریتی بوون وهه‌ن له:
بژی دیكتاتۆری پڕۆلێتاریا.
نه‌مان بۆ سه‌رمایه‌داری.
پێش به‌ره‌و سۆسیالیزم ، و چه‌ند درۆشمێكی دیكه كه به ده‌ور ئه‌م ته‌وه‌ره ده‌چه‌رخیانه‌وه.
ڕووسییه یه‌كمین وڵاتێ بوو كه تووانی شۆڕشی سۆسیالیستی بكا. له ٣١ ی ئۆكتۆبری ساڵی ١٩١٧ دا تێئۆریسیێنێكی گه‌وره به نێوی ڤلادیمیر ئیلیئیچ لێنین تووانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی له ژێر لاساری (دیكتاتوری) تزاره‌كانا ده‌ر بێنێ و سیستمێكی سۆسیالیستی دابمه‌رزێنێ.
لێنین تووانی به‌م شۆڕشه وڵاته‌كه‌ی خۆی ڕزگار بكات. شۆڕشه‌كه زۆر باش بوو به‌ڵام عه‌یبێكی بوو. عه‌یبه‌كه‌یچ ئه‌وه بوو كه ئه‌م شۆڕشه ئه‌و جۆره‌ی كه ماركس پێشبینی كردبوو نه‌ڕویشتبووه پێشه‌وه.
ماركس له ناو تێئۆرییه‌كانیا ده‌ڵێ گۆزار له سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ سۆسیالیزم ده‌كرێت وه ئه‌م گۆزاره ته‌نیا ده‌بێ به ده‌ست پرۆلێتاریاوه بكرێ.
ئه‌وكاته‌ی سه‌رمایه‌داری له رووسییه بوونی نه‌بوو. سه‌رمایه‌داریچ نه‌بێ پرۆلێتاریایچ نییه. لێنین نه ته‌نیا گۆزاری له فێئۆدالیسمه‌وه بۆ سۆسیالیزم كردبوو به‌ڵكوو ئه‌م گۆزاریچه به ده‌ست جوتیارو ڕۆشنفكرانێ كه له ورده بوورژوازییه‌وه هاتبوون كرابوو.
له ساڵی ١٩١٩به هه‌مان شێوه له ئۆروپا سێ كۆماری كۆمۆنیست دروست كرابوون: كۆماری باێرن(٧ی ئاڤریل تا ٣ی مای١٩١٩) كۆماری سلۆڤاك (١٦ی ژووه‌ن تا ٧ی ژووییه ی١٩١٩ )، كۆماری مه‌جارستان (٢١ی مارس تا ٦ ی ئووتی١٩١٩) كه له ناو هیلكه كه‌ی خۆیانا خه‌فه كران.
به شوێن شه‌ڕی دووهه‌می جیهانییه‌وه له م لاو له‌ولای جیهانا به‌ره‌به‌ر چه‌ندین و چه‌ندین وڵات بوون به سۆسیالیستی. هێندێكیان به شۆڕش وه‌كوو:چین و كۆره به‌ڵام هێندێكی دیكه‌یان وه‌كوو وڵاتانی ئۆرووپای ڕۆژهه‌ڵات به زۆری چه‌كی سوپای سووری یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌ت.
چین و كۆره به هه‌مان شێوه له فێئۆدالیسمییه‌وه گۆزاریان كردبووه ناو سیستمی سۆسیالیستی.
له ده‌وروبه‌ری ساڵه‌كانی پێنجا ورده‌بوورژوازی كوبا شۆڕشێكی دیموكراتیكی دژی لاساری باتیستای كرد و پاشان به ده‌لیلگه‌رێك كه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دژایه‌تی كاسترۆ نیسبه‌ت به ئیمریكا خۆی خسته داوێنی یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌ت و وتی ئێسته‌كان كه شۆڕش سه‌ر كه‌وتووه ئێمه كۆمۆنیستین…به‌م شێوه كووبا له سیستمی به‌قاڵی و كاسپكاری گۆزاری كرده ناو سیستمی سۆسیالیستی.ئه‌گه‌ر ده‌ڵێم به‌قاڵو كاسپكاری چوونكوو سیستمی ئابووری كووبا سیستمێكی سه‌رمایه‌داری نه‌بوو. سیستمێكی فێئۆدالیچ نه‌بوو. وڵات به ده‌ستی كاسپكارانی سكس و قومار ده‌چه‌رخیا.
پاشان له ساڵه‌كانی پێنجاو شه‌ست و حه‌فتادا،به سۆنگه‌ی یه‌ك سری كودتا، هێندێ له‌وڵاتانی ئاسیایی و ئیفریقایی وه‌كوو سومالی و یه‌مه‌ن و بێنه‌ن و…. گوزاریان كرده ناو سیستمی سۆسیالیستی. یه‌كێك له ئاخرین وڵاتانێ كه به كوودتا كرا به سۆسیالیست ئه‌فغانستانی هه‌ژار بوو.
یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت په‌یوه‌ندیكی زۆر قووڵیچی له گه‌ڵ هێندێ وڵاتانی خوێن مژا وه‌كوو عێڕاق و لیبیا بوو.بۆ ئه‌وه‌ی كه بڵێن ئه‌م وڵاتانه پێشكه‌وتوون ودژی ئمپێریالیزمی ئیمریكان و…. جاریان داخستبووه ناو جیهانی ڕۆشنفكره‌كانا كه سه‌دام حوسه‌ین كاسترۆی ڕۆژهه‌ڵاتی نیوه ڕاسته‌و قه‌زافیچ چێگێڤارای ئفریقایه. به‌م جۆره كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی سۆڤییه‌ت ویژدانی خۆیان ڕاحه‌ت ده‌كرد.
له ساڵه‌كانی هه‌شتاددا ١٤وڵات له ئۆروپا،١١وڵات له ئاسیا،٧وڵات له ئیفریقا و ٢وڵات له ئیمریكا كه سه‌ر جه‌م ده‌بێته ٣٤ وڵات، سۆسیالیست بوون.
ڕووبه‌ری ئه‌م وڵاتانه نیزیكه‌ی ٤٠ میلیون كیلومیتری چووارگۆش بوو. حه‌شیمه‌تی تێكڕای وڵاتانی سۆسیالیست نیزیكه‌ی یه‌ك و نیو میلیارد نه‌فه‌ر بوو.
له ساڵه‌كانی نه‌وه‌ده‌ولا، له كۆره وكووبا به‌ده‌ر، تێكڕای ولاتانی سۆسیالیست له سیستمی سۆسیالیستییه‌وه گۆزاریان كرده ناو سیستمی سه‌رمایه‌دارییه‌وه.
بۆچی؟
ئه‌لبه‌ته هه‌ر له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م بۆچییه، بۆچیگه‌لێكی دیكه‌ش ده‌توانین بپرسین.
بۆچی تا ئێستا به پێ پێشبینییه‌كانی ماركس ته‌نانه‌ت پرۆلێتاریای یه‌ك وڵاتیچ شۆڕشێكی سۆسیالیستی نه‌كردووه؟
بۆچی حیزبه‌كۆمۆنیسته‌كان له ئۆروپا یه‌ك به شوێن یه‌كا خه‌ریكن له ناو ده‌چن؟له ئیتالیا وشه‌ی كۆمۆنیست له تووره‌ی سیاسیا پاك كراوه‌ته‌وه!
بۆچی درۆشمێ وه‌كوو درۆشمی بژیت دیكتاتۆڕی پڕۆلێتاریا قۆڕازه بووه‌ته‌وه؟ ئێستا هیچ حیزبێكی چه‌پ ناوێرێ ئاوا درۆشمێك بدات!
بۆچی شۆڕشی ئێران بوو به شۆڕشێكی دژی كۆمۆنیستی؟!
سییاهه‌ی بۆچییه‌كان زۆرن . ته‌نیا چه‌ند بۆچیكم هێناوه‌ته گۆرێ كه جه‌نگه پرسیاره‌كه گه‌رم بێته‌وه.
له ماوه‌ی هه‌شتاد ساڵا، بۆ یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌ت و پێنجا ساڵا بۆ چین و وڵاتانی ئۆرووپای ڕۆژهه‌ڵات به ده‌ها هه‌زار پرۆفێسور و پسپۆڕی فه‌لسه‌فه، ئابوور، كۆمه‌ڵناسی وده‌رووننای كۆمه‌ڵ و ڕامیاری و…له زانكۆه پڕ بایخه‌كانی ئه‌م وڵاتانه هاتنه ده‌ره‌وه. هیچكامێكیان نه‌یانتووانی ڕێگایك بدۆزنه‌وه كه سۆسیالیزم بتوانێ به‌رده‌وام بمێنێ.بۆچی؟
ئه‌ڵبه‌ته له ئێرانا بێسه‌وادگه‌رێكی زۆر بوون و هه‌ن كه ته‌نانه‌ت به بێ ئه‌وه‌ی كه یه‌ك كتێبی ماركسیچیان خۆێندبێته‌وه هه‌موو چتێكیان ده‌زانی وده‌زانن و ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر له‌و ولاتانا سۆسیالیزم سه‌ر نه‌كه‌وت به هۆی ئه‌وه بوو كه هه‌موویان نادروست بوون ونه‌زان.
به‌ر له‌وه‌ی كه به شوێن ده‌لیله‌كانی شكستی گۆزار به سۆسیالیزما بگه‌ڕین، با هێندێ له واته ی هێندێ وشه ورد ببینه‌وه.
ئابوور چییه؟ئابوور بریتییه له چالاكی مرۆڤ له خزمه‌تگوزاری، ته‌ولید، دابه‌ش كردنی به‌رهه‌م، گۆڕانه‌وه و مه‌سره‌ف كردنی ئه‌وبه‌رهه‌مه یه.
سیستمی ئابووری؟ سیستمی بریتییه له ڕابته‌یك كه مرۆڤ له گه‌ل ئابوورا هه‌یه‌تی.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندی گه‌لی سیستمی ئابووری شێوه‌ی مالكییه‌ته.
مرۆڤ تا ئێستا دوو شێوه‌ی مالكییه‌تی دیوه. مالكییه‌تی گشتی و مالكییه‌تی پاوانی.
مێژووی سیستمی ئابووری به ده‌ور شێوه‌ی مالكییه‌تا ده‌چه‌رخێته‌وه.
هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی كه هه‌مووی ئابوورزانان، له ئادام سمیسه‌وه بگره هه‌تا ماركس، هه‌مووان ددان به‌وه ده‌نن كه یه‌كمین سیستمی ئابووری مرۆڤ سیستمی كۆمۆنیسمی ئیبتیدایی بووه.
ئانترۆپۆلۆگه‌كان(مرۆڤناسان) ده‌ڵێن كه سیستمی كۆمۆنیستی ئیبتیدایی، لانی كه‌م سێسه‌د هه‌زار ساڵ درێژه‌ی كێشا. له نێئاتێرداڵه‌كانی كۆنه به‌ردینه‌وه بگره تا هۆمۆساپییه‌نس ساپییه‌نسه‌كانی تازه به‌ردینه ئه‌م سیستمیانه بووه.
مرۆڤ له‌و سه‌ر ده‌مه ڕاوچی و كۆكه‌ر بووه. واته ژیانی به ڕاوكردنی ئاژه‌ڵ و كۆ كردنه‌وه‌ی مێوه وگیاكان دابین ده‌كرد. له ناو غار و مغارا ده‌ژیا. هه‌ر كه‌سێ بیتوانیای ده‌چوو بۆ شكار یان له كۆ كردنه‌وه‌ی گیا‌و مێوه وخوارده‌مه‌نیگه‌لێكی جۆراوجۆرا هاوبه‌شی ده‌كرد. ئه‌وی كه نه‌یده‌توانی وه‌كوو منداڵ و پیر و ناخۆش و ژنه دووگیانه‌كان و… له غارا داده‌نیشت تاكوو ئه‌وانیتر پیویسته‌كان بێننه‌وه‌و مه‌سره‌فی كه‌ن. سیستمی كۆمۆنیستی ئیبتیدایی به ڕاستی سیستمێكی سروشتی و ئینسانانه بوو.هه‌ر كه‌سێ به پێ تووانایی خۆیه‌وه كاری ده‌كرد به هه‌ر كه‌سێ به ئه‌ندازه‌ی پیویستی ژیانی دابین ده‌كرا.
له ناو ئه‌م سیستما به‌رانبه‌ری وجوودی نه‌بوو. چوونكوو وابوو كه كه‌سێ كار ده‌كرد و كه‌سێكی دیكه كاری ناده‌كرد. به‌ڵام له كاتی خواردنا كه‌س برسی ناده‌ما. ئه‌م سیستمه سیستمێكی دادپه‌روه‌ربوو ، سیستمێ بوو كه ویژدانی (conscience humaine)تێدا بوو…..له ناو ئه‌م سیستمه مالكییه‌ت پاوانی بوونی نه‌بوو. مالكییه‌ت، مالكییه‌تی گشتی بوو.
به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌م سیستمه ده هه‌زارساڵێ له مه‌وبه‌ر له ناو چوو و گوزار به سیستمێكی دیكه كرا.
له ڕاسته قینه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوو بكه‌ین ده‌بینین كه به شوێن سیستمی كۆمۆنیسمی ئیبتیدایی چه‌ندین سیستمی دیكه هاتوون كه ماركس به‌م شێوه چینبه‌ندی كردووه : كۆله‌داری، ئه‌رباوڕایه‌تی ، شێوه‌ی ته‌ولیدی ئاسیایی( كه تایبه‌ت بوو به ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات) و سه‌رمایه‌داری.
پنتێكی هاوبه‌ش كه له نیوان ئه‌م سیستمانه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه مالكییه‌ت پاوانییه. ئه‌م تێ بینییه پرسیارێك دێنێته پێشه‌وه. شێوه‌ی مالكییه‌ت (كه جه‌رگه‌ی سیستمی ئابوورییه) بۆ له ناو ئه‌م سیستمانه هاوبه‌شه؟ ئایاكوو ئه‌م سیستمانه ڕووگه‌لی یه‌ك مۆره نین؟
ئابوورزانگه‌رێكی دیكه هه‌ن كه ئه‌م چینبه‌ندییه قه‌بووڵ ناكه‌ن…به هه‌ر حاڵ ده‌بینین كه ماركس بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانێ له ناو ڕاوه‌كانیا مه‌نتێقی بمێنێته‌وه ته‌نیا قسه له سیستمی ئابووری ناكا هه‌میشه قسه له سیستمی ئابووری – كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات.
لانی كه‌م باشی چینبه‌ندییه‌كه‌ی ماركس وا له‌وی كه له بوواری پێداگۆژیا ده‌فره‌تی ئه‌وه‌مان پێ ده‌دا كه له مێژووی سیستمی ئابووری سه‌ر ده‌ر بێنین.
زانستی ئابوور و سیستمگه‌لی ئابووری ده‌ریایكه‌و منیچ فره مه‌له نازانم، به ڕاستی ئه‌ونده مه‌له ده‌زانم كه له ناو ئاوا نه‌خنكم.لێره ته‌نیا ده‌مه‌وێ پرسیار له سه‌ر یه‌ك پنت بكه‌م ئه‌ویچ ئه‌وه‌یه كه چلۆن له سیستمێك بۆ سیستمێكی دیكه گۆزار ده‌كرا.
هه‌روه‌های كه له ده‌ستپێكی بابه‌ته‌كه‌وه وتوومه گوزار پرسیارێكی گرینگه و ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی سیاسی هه‌مووی حیزبه كۆمۆنیسته‌كان بووه هه‌ر وا ماوه‌ته‌وه.
چلۆن بوو كه له سیستمی كۆمۆنیستی ئیبتیدایی گوزار كرا بۆ سیستمی كۆله‌داری؟
ئایاكوو هه‌ر وه‌كوو ئه‌مڕۆ حیزبه سیاسییه‌كان هاتنه گۆڕه‌پانی خه‌بات و كۆمۆنیسته ئیبتیداییه‌كانیان تێك شكاند و سیستمی مۆدێڕنی كۆله‌داریان دامه‌رزاند؟! یاكوو به شێوه‌یكی دیكه بوو.
ماركس و زاناگه‌لێكی دیكه ده‌ڵێن كه زه‌رووره‌تی تارێخی بوو كه بوو به هۆی ئه‌م گوزاره‌وه. چلۆن بوو كه سیستمی كۆله‌داری داری له ناو چوو وسیستێمی فێئۆدالی جێ گرته‌وه؟
ئه‌ڵبه‌ته وشه‌ی فێئۆدالی وشه‌یكه كه له‌و سه‌رده‌مه وجوودی نه‌بوو، ئابوورزانان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هۆمائه‌م وشه‌یانه بۆ ڕاوه‌ی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌میانه دا هێنابوو و ماركس به دوورودرێژ له‌م واژه كه‌ڵكی وه‌رگرتووه.
چلۆن بوو؟ و كه‌ی بوو؟ كه سه‌رمایه‌داری جێ فێئدالیسمی گرته‌وه. ئایاكوو حیزبگه‌لێكی سیاسی بوونیان بوو و درۆشمی مردن بۆ فێئۆدالیسم و بژیت سه‌رایه‌داریان ده‌دا؟
بێ گومان نه. له هیچ كوێنه‌ی جیهاندا هیچ شۆڕشێ دژ به فێئۆدالیسم نه‌كرا. به‌لام فێئۆدالیسم له ناو چوو! و سه‌رمایه‌داری جێ گرته‌وه.
بێ گۆمان لێره‌یچ هه‌روازه‌رووره‌تی تارێخی بوو كه ئه‌م گوزاره بكرێ.
له ئه‌نجامدا ده‌توانین بڵین كه گوزار به‌رهه‌می زه‌رووره‌تی تارێخییه و به شێوه‌یكی سروشتی كاتێ كه وه‌ختی گه‌یشت حه‌تمه‌ن ده‌كرێت و هیچ كه‌سێكیچ ناتوانێ به‌ری بگرێت.
زه‌رووره‌تی تارێخی چییه؟ ئایاكوو زه‌رووره‌تی تارێخی به‌رهه‌می ئیراده‌ی حیزبێك یان كه‌سێكه؟ یاكوو چتێكی قووڵتره.بێ گومان چتێكی قووڵتره.
به هه‌رحاڵ به ئه‌زموون بینیمان كه گوزار به‌رهه‌می ئیراده‌ی كه‌سێ یان حیزبێك نییه. ئه‌گینا یه‌ك و نیو میلیارد نه‌فه‌ر پاش ده‌ها ساڵ سۆسیالیسم نه‌ده‌هاتنه ناو سیستمی سه‌رمایه‌داری.
ئه‌ڵبه‌ته نه ته‌نیا سه‌رمایه‌دار نیم و له سه‌رمایه‌داریچ لاینگری ناكه‌م به‌ڵكوو هه‌روه‌ها دڵنیام كه ڕۆژێ له سه‌رمایه‌داری گوزار ده‌كرێ و مرۆڤایه‌تی ده‌چێته ناو سیستمێكی دیكه. جا با به‌و سیستمه هه‌ر نێوێكی پێه‌وه بنین گرینگ نییه.
شكستی سیستمگه‌لی سۆسیالیستی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان بو ناو سیستمی سه‌رمایه‌داری ئه‌وه ڕاده‌گه‌ینێ كه به خه‌باتی سیاسی گوزار ناكرێ.
كه‌وابوو ئێمه‌یچ وه‌كوو هێزی چه‌پ ده‌بێ ته‌وه‌ره‌ی خه‌باتی سیاسیمان بگۆڕنین و لاینگری له مافی مرۆڤ و ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین به ته‌وه‌ره‌ی خه‌باتی خۆمان.