پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

مالیكی لەهەوڵی چەك كردنی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەعێراقدا

لە رێگای لیستە عەرەبە شیعەکانەوە و بە ھاوکاریی نووری مالیکی، ھەوڵ دەدرێت لە نزیکترین کاتدا پرۆژەیەک بۆ چەککردنی ھێزەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە خاکی عێراق بکرێتە یاسا.

بەپێی زانیاری رۆژنامەی (باس) چەند پەرلەمانتارێکی عەرەبی شیعە و لیستی شیعەکان پرۆژەیەکیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی سەرجەم ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە خاکی عێراق چەک بکرێن و بکرێنە دەرەوە، بۆ ئەمەش دەیانەوێت بەشێوەیەکی خێرا پرۆژەکە بخەنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەنگی لەسەر بدەن.

ئیسلام حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باس)ی راگەیاند: ”ئاگاداری ئەو ھەوڵەین، نووری مالیکی لە حاڵەتێکی ھیستریایە، کامە ھەنگاو لەدژی ھەرێمی کوردستان بێت دەیھاوێژێت، بۆ ئەوەی زیان بە ھەرێمی کوردستان بگەیەنن، ئەوەی ئێستاش کە ھەوڵی بۆ دەدەن حزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان چەک بکەن و دەربەکەن، ھەر بۆ دروستکردنی کیشەیە بۆ ھەرێمی کوردستان“.

وتیشی: ”سەرجەم حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران کە لە ھەرێمی کوردستان دەژین، کاری سیاسیی خۆیان دەکەن بەرەزامەندیی حکوومەت، و ڕێزی سنوورەکان دەگرن، ناتوانرێت شتێک لەبەرانبەرایان بکرێت، چونکە رەزامەندیی نەتەوە یەکگرتوەکانیان وەرگرووە، ئەو رەزامەندییە بەپێی یاسایە و کاری خۆیان دەکەن“.

وتیشی: “ئەوەی تا ئیستا ھەیە پرۆژە یاسایە کە عەرەبە شیعەکان دەیانەوێت لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت بکرێتە یاسا کە سەرجەم ھێزەکانی کوردستانی ڕۆژھەڵات لە خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان بکرێنە دەرەوە، ەمە شکست دەھێنێت چونکە زۆربەی فراکسیۆنەکان دەزانن کە یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەوە قبوڵ ناکات”.

بە پێی زانیاریی رۆژنامەكە، کۆوبونەوەیەکی نھێنیی لیستە شیعەکان کراوە لەوێ ئاماژە بەوە دراوە کە دەنگی چەند پەرلەمانتارێکی کوردستانیشیان بۆ ئەو پرۆژەیاسایە بەدەست ھێناوە، لە ئەگەری دەنگدانی ھەر پەرلەمانتارێکی کورد بۆ ئەو پرۆژەیە ئەوە پرۆژەکە ئەو رەخنەیەی لەسەر نامێنێت کە تەنیای پێکھاتەی شیعە داوای دەکەن، بەڵکوو ئەو کاتە دەڵێن پێکھاتەکانی عێراق داوایان کردووە“، ئیسلام حوسێن دەڵێت: “ھەموو ھەوڵێک دەدرێت لەلایەن نووری مالیکیەوە بۆ ئەوەی دەنگی کورد بۆ ئەو پرۆژەیە راکێشێت، بەڵام ھەر کوردێک دەنگی بۆ بدات خۆکوشتنی سیاسییە”.

ھاوکات ھەندێک سەرچاوەی سیاسی لە بەغداوە بۆ (باس)دەڵێن: “مەترسی ھەیە سیناریۆی لێدانی کەمپەکانی موجاھدین خەلق بەسەر حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەی ئێراندا بێت لە عێراق، بۆیە لە کۆبوونەوەکان نموونەی موجاھدینی خەلق ھێنراوەتەوە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …