چوار شه‌ممه‌ 29 ئازار 2023

کچ و کوڕێکی پەکەکە لەساڵیادی گرتنی ئۆجەلان خۆیان تەقاندەوە

لە ساڵڕۆژی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە، کچ و کوڕێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە شارۆچکەی مەخموور لەنزیك هەولێر، خۆیان تەقاندەوە.

لەمبارەیەوە جەمال مورتكە، بەرپرسی میحوەری گوێڕی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕاگەیاندوە: “شەوی ڕابردوو بەھۆی ساڵیادی دەستگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلانـەوە، یەكێك خۆی تەقاندووەتەوە و ئەم بەیانییەش یەكێكی دیكە خۆی تەقاندووەتەوە كە كچ و كوڕێك بوون”.

دەبارەی کاریگەری ئەو ڕووداوە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، بەرپرسی محیوەری گوێڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دەڵێت: “لە هەموو مێژووی گەلی کوردستان شتی وا نەبووە کە خەڵک هان بدرێت بۆ خۆتەقاندنەوە، ئەوەش کراوە، بۆ چاوسوور کردنەوەیە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەخراپ لێکیان داوەتەوە”.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …