پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دەردی دڵێک لەگەڵ ٢٦ی رێبەندان / گەلاوێژ . ع . تیشکۆ

 

تۆ چیت ؟!

رووداوێکی دڵتەزێن کە وەبیر هێنەرەوەی گیان لەدەست دانی ئازیزێک کە پڕ بوونەوەی بۆشایی ئەو ئاستەمە ، یان رووداوێکی گرینگ کە سەرەتای سەرهەڵدانی بزووتنەوەیەکی جەماوەریی و سۆسیالیستی بە دژی زوڵم و زۆر و لەناو بردنی هەژاری… نازانم خۆشم بوێی یان ناخۆشم بوێی.

خۆشم بوێی چونکە بە هاتنت بزووتنەوەیەک ئاشکرا بوو کە لەوێدا دەبێ وانەی بەرخۆدان و بەرەنگاریی لە کەسایەتیەکانی وەک ‘کاک فوئاد و کاک سدیق و دوکتور جەعفەرەکان فێر بین .

یان خۆشم نەوێیت ، چون بە هاتنت وەک هەورێکی رەش هاتی و ئازیزێکت لێ ستاندین ، ئازیزێک کە لە هەڕەتی لاوێتی خۆیدا ئێش و ئازار ومەینەتیەکانی خەڵکی فەقیرو هەژاری چێشتبوو.

نازانم پێبکەنم یان بگریم، نازانم شیوەن بکەم یان چۆپی بکێشم، بە هاتنت تاسەبارییەک دێت و کۆنە برینێک سەرهەڵدەداتەوە و هەروەها بە هاتنت پیرەدارێکی بەرخۆدان و بەرەنگاریی و بزووتنەوەیەکی جەماوەریی دووبارە شکۆفە دەکات و بەهێزتر لە جاران لق و پۆپەکانی بەرەو ئاسمان هەڵداوێ و رەگ و ریشەکانی زیاتر لە قووڵایی بێشەڵانی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ زوڵم و زۆرداریی دیکتاتۆریی ئایدۆلۆژی مەزهەبی حاکم بەسەر کۆمەڵگادا دەباتە خوار، و لەو کاتەدا کە دەستی زۆردار و ماشێنی تیرۆری داگیرکەر لقێک دەشکێنێت و لەناوی دەبات ، بەڵام لەجێی ئەو لقە بە دەیان لقی تر دەڕوێتەوە.

رێزت لێ دەگرم ، ئەگەرچی بە هاتنت زەبرێکی گورچکبڕت نا پەیکەری بزووتنەوەیەکی جەماوەریی وەک کۆمەڵە وە ، پڕ بە دڵ شانازیت پێوە دەکەم ، ئەگەرچی خەسارێکت بە دوای خۆتدا هێنا ، کەوابوو تۆش شانازیی بە خۆتەوە بکە ٢٦ی رێبەندان!!، چونکە ناوی تۆش لەپەنای ناوی کاک حەمە حسێن کەریمی بۆ هەتا هەتایە لەناو مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستاندا بە زیندوویی و پڕشنگدار دەمێنێتەوە.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …