سێ شه‌ممه‌ 28 ئازار 2023

سنە… كۆبوونەوەیەك بۆ پشتیوانی لەكۆڵبەران لە لایەن هێزەكانی رژیمەوە سەركوت كرا

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەیەك لە شاری سنە بۆ پشتیوانی لەو كۆڵبەرانەی لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی هەرس هێنانی بەفر گیانیان لەدەستدابوو رێكخرا، بەڵام لەلایەن هێزەكانی رژیم سەركوت كرا.

بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 14 رێبەندان ژمارەیەك هەڵسوڕاوی مەدەنی لەشاری سنە لەپاركی (استقلال)ی ئەو شارە كۆبوونەوە‌و بە هەڵكردنی مۆم‌و دانانی گوڵ یادی ئەو كۆڵبەرانەیان كردەوە كە لە رۆژانی رابردوو بە هۆی هەرەسی بەفر گیانیان لەدەستدابوو.

بەپێی هەواڵەكە هێزەكانی رژیمی ئیسلامی پاش ماوەیەك هێرشیان كردەسەر بەشداربووانی كۆبوونەوەكە‌و بە لێدان‌و توندوتێژی بڵاوەیان بە خەڵك كرد كە لەئەنجامدا ژمارەیەك خەڵكی مەدەنی برینداربوون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …