پێنج شه‌ممه‌ 30 ئازار 2023

وێنە: مەریوان.. یادی كۆڵبەرانی قوربانی هەرەسهێنانی بەفر كرایەوە

ئەمرۆ لە ئاوایی یەنگیجە لە نزیك شاری مەریوان، ژمارەیەك هەڵسوڕاوی مەدەنی بە چالاكییەكی هونەری رێزیان لەیادی ئەو كۆڵبەرانە گرت كە بەهۆی هەرەس هێنانی بەفر گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ژمارەیەك چالاكی مەدەنی ئاوایی یەنگیجە سەر بە شاری مەریوان بۆ رێزگرتن لە گیانی ئەو 6 كۆڵبەرەی لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی هەرەس هێنانی بەفر گیانیان لەدەستدا چالاكییەكی هونەرییان ئەنجامدا.

لە چالاكییەكەدا كۆمەڵێك شێرە بەفرینە بە وێنە كۆڵبەران دروستكرا‌و یادی ئەو كۆڵبەرانە بەرز راگیرا كە لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی رووداوی دڵتەزێنی هەرەسی بەفر گیانیان لەدەستدا.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …