هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ترامپ: بەشێوەی فەرمی هۆشداریی دراوەتە ئێران

دۆناڵد ترامپ، سەرۆك كۆماری ئەمریكا دەڵێت: بەهۆی تاقیكردنەوەی موشەكیی ئەم دواییە، بەشێوەیەی فەرمی هۆشداری بە دەسەڵاتدارانی ئێران دراوە.

ترامپ لە تویتێری خۆی نوسیویەتی “بۆ تاقیكردنەوەی موشەكی بالستیك بە شێوەی فەرمی هۆشداری بە ئێران دراوە. دەبوایە بۆ ئەو رێكەوتنە خراپەیكە ئەمریكا لەگەڵیانكردی سپاسگوزار بوایەتن”.

هەروەها دەنوسێت “ئێران لەدوا هەناسەدا بو‌و و خەریك بوو دەڕوخا، تا ئەوەی كە ئەمریكا هات‌و بە رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەم وڵاتە ژیانی دووبارەی پێبەخشی: 150 ملیار دۆلار”.

چەند رۆژ لەوەپێش سەرچاوە ئەمریكاییەكان رایانگەیاند كە ئێران رۆژی یەكشەممە تاقیكردنەوەیەكی موشەكی ناسەركوتووی ئەنجام داوە. بەڵام وەزیری بەرگریی رژیمی ئێران ئەمرۆ رایگەیاند ئەو تاقیكردنەوە سەركەوتوو بووە.

پێش لەهۆشداری دۆناڵد ترامپ، هەریەك لە مایكل فلین‌و شان سپایسر، راوێژكاری ئەمنیەتی نەتەوەیی‌و ئەمەریكا‌و راوێژكاری كۆشكی سپیش بە فەرمی هۆشدارییان بە ئێران دابوو.

هاوكات یەكێتی ئوروپا داوای لە ئێران كردبوو تاقیكردنەوە موشەكییەكان بێ متمانەیی زیاتر دەكات.

بەپێی رێكەوتنی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر رێكەوتنی ناوەكی ئێران‌و زلهێزەكانی جیهان، ئێران دەبێت تاقیكردنەوەی موشەكی بالستیك كە توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ناوەكی هەیە، رابگرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …