بەهۆی هەرەسی بەفر لەناوچەی ورمێ كۆڵبەرێكی دیكەی كورد گیانی لەدەستدا. بەمەش ژمارەیە ئەو كۆڵبەرانەی لەم هەفتەیەدا بەم شێوەیەك گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 7كەس.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕێبەندان، لە سنووری نێوان ورمێ و وڵاتی تورکیە دوو کۆڵبەری کورد تووشی هەرەسی بەفر بوون کە یەکێک لەو کۆڵبەرانە گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەكان ئەو کۆڵبەری گیانی لەدەست داوە ناوی “ڕزگارساکانی فەر” خەڵکی گوندی “پێسان” لە ناوچەی تەرگەوەڕی شاری ورمێیەو کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی”سەرکار ئەحمەدی” کوڕی سەلیم خەڵکی گوندی “کوران”ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست، لە مردن ڕزگاری بووە.