تیمێكی شاخەوانیی شاری بۆكان لە بەرزاییەكانی كێوی وەزەنە لەناوچەی بانە توشی هەرەسی بەفر دەبنو بەو هۆیەوە دوو كەسیان گیان لەدەستدەدەن.
ئەو چوار گەنجە لە تیمیکی شاخەوانی شاری بۆكان بوون، كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، لە كاتی گەڕانەوەیان لە بەرزاییەكانی كێوی وەزەنە نزیك گوندی قوڵقوڵەی (بانە) كەوتوونەتە ژێر ڕنوو و هەرەسی بەفرەوە.
بەپێێ هەواڵێك، ناوەندی ڕۆژی كورد بڵاویكردۆتەوە، سەرەڕای ئەوەی تیمێک هەوڵیانداوە ئەو دوو گەنجە ئازاد بکەن، بەڵام هەردووکیان کە بەناوەکانی هەژیر قادریان و محێدین سەلیمی گیانیان لەدەستداوە و دوو كەسیشیان ڕزگار كراون.