پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ژمارەیەك كادر‌و ئەندامی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ وازهێنانی خۆیان راگەیاند

ژمارەیەك لە ئەندام‌و كادیرانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لەرێگەی راگەیەنراوێكەوە وازهێنانی خۆیان لەو حیزبە راگەیاند.

لەراگەیەنراوەكەدا كە لەژێرناوی “دانەوەی ئەندامیەت” بۆ رای گشتیی نوسراوە‌و وێنەیەكی بۆ زاگرۆسپۆست نێردراوە ئەو كادر‌و ئەندامانەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەنوسن: “ئێمە وەک کۆمەڵێک ئەندام و هەڵسووڕاوی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ووڵاتی دانیمارک لەم ڕێکەوتە بەدواوە ۲۲ُ؍۱.؍۲۰۱۷ناتوانین ئەندامی حیزبێک بین پاڵپشتی لە فەسادی ئەخلاقی و سیاسی ئەندامانی بکات و سیاسەتێکی چەواشەکارانەو دور لە پرنسیپی کۆمەڵە بوونی هەبێت. ئێمە لە ماوەی ساڵێکا لە کۆمیتەی دانیمارکەوە تا دەگاتە کۆمیتەی دەرەوەی ووڵات و سکرتاریەت و ناوەندی و دەفتەری سیاسی کۆمەڵەمان لە باروو دۆخی تەشکیلاتەکمان ئاگادار کردوەتەوە، بە مەبەست دەیان و بگرە زیاتریش لە ووڵاتی دانیمارک خەڵکی ناوچەیەکی دیاریکراو لە کۆمەڵە دوور خراوەتەوە و بێ حوورمەتی کراوە بە بنەماڵەی ئەندامی کۆمەڵەو هیچ ئۆرگانێک بەپرسیاتی وە ئەستۆ ناگرێ ، کەواتە ئۆرگانی سکرتارییەت و ئۆرگانە بەرپرسەکان پاڵپشتی ئەو کردەوانەن. ئێمە لە ووڵاتی دانیمارک دژ بە هەڵسوکەوتە ناکۆمەڵانەکان بووین و دژ بە فەسادی ئەخلاقی و فەسادی سیاسی بووین”.

لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە “ئێمە دژ بە چوونی ئەندامانی کۆمەڵە بووین بۆ کۆنسوولی ئێران، ئێمە دژ بە فەسادی ئەخلاقی ئەندامان بووین، ئێمە دژ بەوە بووین کۆمیتەی کۆمەڵە و کۆمەڵە چارەنووسی دەیان پەنابەر بخاتە مەترسیەوە لە سەر قەوڵ و قەرارەکانی دەفتری سیاسی کۆمەڵە. بە دەیان ساڵ کارکردنمان لە ڕیزی کۆمەڵەدا بەو پەڕی کەرامەت و ئەخلاقی سیاسیەوە کارمان کردوە و هەموو هەوڵێکمان داوە لە پێناو بیرو هزری کۆمەڵەدا. بەڵام بە داخەوە بەرپرسە سەرکیەکانی کۆمەڵە هەموو کات پاڵپشتی ئەو کاسانەن کە لێواو لێون لە فەساد و هەووڵی خۆیان دەخەنەگر بۆ دوور خستنەوەی کەسە چالاک و جەماوەریەکانی کۆمەڵە و کەرامەت شکاندنیان. لەم سەروو بەندی کۆنگرەی پازدەی کۆمەڵەدا جارێکی دیکە دەستان کردوە بە پیلان گێڕی دژی ئەو ئەندامانەی کە کۆیلە و گوێ لە مشتی بەرپرسە گەندەڵ و فەسادەکان نین و بە ڕاشکاوانە ڕخنەگری هەموو جۆرە فەساد و گەندەڵیەکن”.

لە درێژەدا دەنوسن “ئێمە پێمان وایە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە ئاقارێکی دیکەدا دەچووات و لە خزمەت کردن بە خەڵکی بەشمەینەت و چەوساوەی ووڵاتەکمان خۆی دەبوێرێ . پێمان وایە ئێوە کۆیلەتان دەوێ و دەیان جار ئەوەمان بە گوێ گەیشتووە کە دەتانەوەی خەڵک خزمەتکار بێت. هەزاران هۆکاری دیکە هەیە بۆ ئەوەی ئێمە لەو حیزبەدا نەمێنین ئەم نووسراوە بەشێکی کوورتە لەو هۆکارانە”.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە “جێگای ئاماژەیە هاوڕێ ئێرەج محەمەدی و هاوڕێ جەلیل ڕەزایی چەند مانگێکە ئیستەعفایان داوە بەڵام تا ئێستاکە ئیستعفاکەیان لێ وەرنەگیراوەو هیچ نووسراوەیەکیان بە دەست نەگەیشتوە واژۆیان دەخەنە پاڵ ئەم نووسراوەیە”.

بەپێی راگەیەنراوەكە ناوی ئەو كەسانەی وازیان لە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران كە عەبدوڵا موهەتدی سكرتێرییەتی، بریتین لە: ۱ـ ئەردەشیر محەمەدی( شانشین) هەڵسووڕاوی نهێنی ناوخۆ و ووڵاتی دانیمارک. ۲ـ ئارش ئەحمەدی ئەندامی کۆمەڵە ۳ـ جەوهەر محەمەدی ئەندامی کۆمەڵە٤ـ جەوهەر مورادی هەڵسوڕاوی نهێنی ناوخۆ و ووڵاتی دانیمارک. ۵ـ ئاسۆ محەمەدی ئەندامی کۆمەڵەو ئەندامی دوو دەورەی کۆمیتەی کۆمەڵە لە دانیمارک. ۶ـ مەسعوود زەفەری ڕاد ئەندامی کۆمەڵە. ۷ـ ئیرەج محەمەد ئەندامی کۆمەڵە و بەرپرسی سێ دەورەی کۆمیتەی کۆمەڵە لە دانیمارک. ٨ـ ئۆمێد سەفەری هەڵسووڕاوی کۆمەڵە . ۹ـ جەلیل ڕەزای ئەندامی کۆمەڵە. ۱۰ـ شەهاب چراغی ئەندامی کۆمیتەی لاوانی کۆمەڵە لە دانیمارک.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …