شه‌ممه‌ 9 تشرینی دووه‌م 2024

لە ئێران 33 هەزار گوند چۆڵكراون

بەپێی ئامارەكان، نزیكەی 33 هەزار گوند لە ئێران چۆڵكراون و، دانیشتووانەكەیان روویان لە شارەكان كردووە، هەزاران گوندی دیكەش مەترسی چۆڵكردنیان لەسەرە.

لە یەكێك لە گوندەكانی پارێزگای سنە، تەنیا چەند بنەماڵەیەكی كەم دەژین، بەڵام گەنجەكان گوندەكەیان جێهێشتووە و زیاتر خەڵكە بە ساڵاچووەكان ماونەتەوە.

بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی تلەفزیۆنی رووداو، گوندنشینەكان، بۆ مانەوە پێویستییان بە كارێكی جێگیر هەیە. حكومەتی ئێران لە ساڵانی رابردوودا بە پرۆژەی جۆراوجۆر هەوڵی داوە رێگە لە كۆچی گوندنشینان بۆ شارەكان بگرێت. پرۆژەكانیش لە هەندێك حاڵەتدا سەركەوتوو بوون، بەڵام بەگشتی كۆچی گوندنشینەكان بۆ شارەكان فەرهەنگ و كولتووری گوندنشینیی لەنێوبردووە.

گوندنشینەكان كە بەهۆی بێكارییەوە روودەكەنە شارەكان، لە شاریش رووبەڕووی كێشەی زۆر دەبنەوە، بەشێكی زۆریان بەناچاری لە گەڕەكە پەراوێزخراوەكانی شارەكاندا جێگیر دەبن.

نەخۆشخانە، دەرمان، پرسی تەندروستی و پاكوخاوێنیش بەشێكی دیكەی كێشەكانی گوندنشینەكانن، بۆیە ئەو گوندەی سنە تاكە گوند نییە، كە خەریكە بەتەواوی چۆڵ دەبێت، چالاكوانانیش دەڵێن: دوایین گوندیش نابێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …