لەكۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموكراتی كوردستان ئەمرۆ مستەفا مەولودی وەك سكرتێری نوێی ئەو حیزبە دەستنیشان كرا.
ئەمرۆ پاش ئەوەی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموكراتی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ رەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی خالید عەزیزی، سكرتێری پێشووی حیزبەكەی راگەیاند، پاشان مستەفا مەولودی وەك سكرتێری نوێی حیزبەكەی دەستنیشان كرد.
خالید عزیزی پێشتر دەست لەكار كێشانەوەی خۆی پێشكەشی سەركردایەتی حزبەكەی كردبوو، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی كومیتەی ناوەندی دەست لەكاركێشانەوەكەی پەسند كرا.
ھەر یەك لە مستەفا مەولودی جێگری سكرتێر و ئاسۆ حەسەنزادە ئەندامی سەركردایەتی پاڵێوراو بوون بۆ پۆستی سكرتێری گشتی حدك كە لەلایەن كۆمیتەی ناوندییەوە مستەفا مەولودی دەستنیشان كرا.