دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

هەڵسوڕاوێكی كرێكاریی كورد گیانی لەمەترسیدایە

بێهنام ئیبراهیم زادە هەڵسوڕاوی كرێكاری بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە بارودۆخی زیندان مانی لەخواردن گرتووە‌و بەهۆی هەڕشەی كوشتنەوە گیانی لەمەترسیدایە.

بەپێی راپۆرتێكی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی سەندیكا كرێكارییەكان، بێهنام ئیبراهیم زادە بە بڕیار بەرپرسانی زیندانی رەجایی شار بۆ بەندی كەسانی “شەڕانی‌و بكوژ” كە بۆ دەبڕینی ناڕەزایی ناوبراو مانی لەخواردن گرتووە.

بەپێی هەواڵەكان بەرپرسی ژووری ژمار 35ی بەندی یەكەم دوو كەس لە زیندانیانی بەدناو‌و بكوژی راسپاردوە بۆ كوشتنی بێهنام ئیبراهیم زادە‌و گیانی لەمەترسیدایە.

بێهنام ئیبراهیم زادە، هەڵسوڕاوی كرێكاریی كورد خەڵكی شاری پیرانشارە كە ئەندامی كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی سەندیكا كرێكارییەكان‌و ئەندامی كۆمەڵەی بەرگریی لە منداڵانی كار‌و سەرشەقامە. بێهنام لە جۆزەردانی 1389 دەستگیر‌و بە 20 ساڵ زیندان مەحكوم كرا‌و دواتر بۆ 5 ساڵ زیندان كەمكرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …