شه‌ممه‌ 7 ئه‌یلول 2024

لەسەر تەقینەوەكەی كۆیە ژمارەیەك حیزبی چوارپارچە ی كوردستان كۆبوونەوە

ئەمرۆ لە بارەگای دەفتەری سیاسی (حدک) لە شاری کۆیە کۆبوونەوەی پارتەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان لەسەر بانگهێشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو .

لەپاش كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا خالید عەزیزی، سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان وتی: “بەشداریی پارتەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان رێزگرتنە لە دوایین قوربانییەکانی تیرۆری کۆماری ئیسلامی”.

وتیشی “ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە بە پلەی یەکەم ئەو هاودەردی و هاوخەباتی و روحی وەحدەتخوازی ئێوە بۆ ئیحساسی مەسئولیەتی ئێوە، ببێت بە هەوێنێکی باش بۆ لێکنزیکبوونەوەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەمانکاتیشدا ئیحساسی مەسئولیەتێکی گشتی لەسەر تێگەیشتن و پێگەیشتن و لێکحاڵیبوون، بۆ ئەوەی هەموو لایەکمان هەرێمی کوردستان بەپێی توانای خۆمان بپارێزین”.

سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت: “ئەگەر بڕیار بوایە بە دوای تیرۆرێک و کوشتنی چەند لە هاوڕێیانی ئێمە و بەدوای ئەو نەهامەتیانەی کۆماری ئیسلامی بەسەر حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی هێناوە، خەباتمان راگرتبایە، دەبوو دەمێک بوو ئەوەمان کردبا، بەڵام کۆماری ئیسلامی و ئەو لایەنانەی کێشەیان لەگەڵ کورد هەیە دەبێت لەیەک شت بگەن ئەویش ئەوەیە، کێشەی میللەتێک کە لەسەر مافەکانی خۆی حیزب و رێکخراوی سیاسی دروستکردووە و بەدوای جێخستنی مافەکانی خۆیدا دەگەڕێت، لە رێگای شەڕ و پێکدادان و تیرۆر و تۆقاندن چارەسەر نابێت”.

شەوی سێشەممە 20-12-2016 لەبەردەم دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە كۆیە، دوو تەقینەوەی یەك لەدوای یەك روویاندا و، بوونە هۆی شەهیدبوونی پێنج پیشمەرگەی ئەو حیزبە و دوو كارمەندی ئاسایش.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …