ئەو لیژنەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دوو تەقینەوەكەی بەردەم دەفتەری سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستان “حدك” پێكیهێناوە، ئەنجامی باشی هەیە و قائیمقامی شارۆچكەكەش دەڵێت “دوو لیژنە لەبارەی رووداوەكەوە پێكهێنراون”.
ئەو دوو لیژنەیەی لەسەر تەقینەوەكانی كۆیە پێكهێنراون، بە جیا كاری خۆیان دەكەن و یەكێكیان تایبەتە بە حزبەكە و ئەو دیكەشیان تایبەتە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی لیژنەكەی حكومەتی هەرێمەوە، سەركەوت رەسوڵ قائیمقامی كۆیە ئەوەی دركاندوە، كە ئەوان وەك حكومەت لە ناوچەكەدا، لیژنەیەكی بەدواداچوونیان لەلایەنە پەیوەندیدارەكان پێكهێناوە و تاوەكو ئێستاش لەكاركردن بەردەوامن.
وتوشیەتی “لیژنەكەی حكومەت تاوەكو ئێستا ئەنجامی باشی هەبووە، بەڵام نامانەويَت شتێك بڵێین كە ببێتة هۆی زیانگەیاندن بە كاری لیژنەكە”.