دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

عێراق پاراستنی سنورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رادەستی ئێران دەكات

حكومەتی عێراق هێزەكانی پاسەوانی سنووری نێوان وڵاتەكەی و ئێران دەكشێنێتەوە و پاسەوانی سنوورەكانی بۆ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بەجێدەهێڵێت.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی عەربی جەدید، عێراق پلان بۆ كشاندنەوەی ئەو هێزانە دەكات، كە پاسەوانی سنووری نێوان وڵاتەكەی و ئێران دەكەن، چونكە بەغدا پێی وایە پێویست بەبوونی پاسەوانی سنوور ناكات لەو ناوچانە لەكاتێكدا ئێران زۆرترین هێزی سەربازیی خۆی لەو ناوچە ‌سنوورییانە بڵاوە پێكردوە.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئامانجی حكومەتی عێراقی لەم هەنگاوە سوودوەرگرتنە لەو پاسەوانانەی سنوور بەگواستنەوەیان بۆ ناوچە سنوورییەكانی دیكەی عێراق لەگەڵ پێنج وڵاتە دراوسێكە (توركیا، سووریا، ئوردن، سعودیەو كوەیت).

هەر بەپێی سەرچاوەكە، لەسەردانەكەی عەقیل خزعلی، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ هەولێر لەسەرەتای ئەم مانگەدا بە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووە، كە بوونی پاسەوانانی سنوور لەناوچە سنوورییەكانی لەگەڵ ئێراندایە هیچ سوودێكی نییەو ئەركێكی زیادەیە، هەروەها پێی ڕاگەیاندوون حكومەتی عێراقی پلانی هەیە بۆ كشاندنەوەی پاسەوانانی سنوور لەو ناوچەیەو بەجێهێشتنی ئەركی چاودێریكردنی سنوورەكە بەتەنیا بۆ ئێران، لەگەڵ ئەوەی نزیكەی زیاتر لە %55 ی سنووری نێوان هەردوولا بەتەواوی بەدەست ئێرانەوەیە و هیچ سەربازێكی عێراقی لێنییە.

بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە بەڕێنمایی حكومەتی عێراقی یەكەكانی پاسەوانی سنووری نێوان عێراق‌و ئێران دەگوازرێنەوەو ئەو سنوورە بەبێ پاسەوان دەهێڵینەوە، چونكە ئێران دوژمنی ئێمە نییەو نامانەوێت پاسەوان لەو سنوورە دابنێین.

هەر بەپێی سەرچاوەكە لەچەند رۆژی رابردوو بەرپرسانی ئێرانی‌و عێراقی چەند كۆبوونەوەیەكیان بۆ ئەو مەبەستە كردووەو بەم نزیكانەش پلانەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …