بەرپرسی پەیوەندییەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان زانیاریی نوێ لەسەر تەقینەكانی بەردەم بارەگای حیزبەكەی لەكۆیە ئاشكرا دەكات.
كەریم مەهدویان (سەقزی) ئەندامی كومیتەی ناوەندییو بەرپرسی پەیوەندییەكانی (حدك) بە ماڵپەڕی باسنیوزی راگەیاندوە “زانیاریمان لەسەر تەقینەوەکانی بەردەم بارەگای حزبمان دەستکەووتوە، بەڵام بەشی ئاسایشی خۆمان لەگەڵ ھێزە ئهمنییهكانی شاری کۆیە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردن لەسەر ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە ھەستاوون بە ئەنجامدانی ئەو کارە تیرۆریستیە”.
وتیشی:” بەدواداچوونی ھێزە ئهمنییهكان لەسەر کارە تیرۆریستییەکە بەردەوامە، بهڵام جارێ هیچ زانیارییەک نادرکێنین تاوەکو لێكۆڵینهوهكان تهواو دهبن”.
کەریم سەقزی، وتیشی:” حزبی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ ھیچ حزب و لایەنێکی سیاسی دوژمنایەتی نییە، کە کارێکی ئاوا تیرۆریستی بەرامبەر ئەنجام بدرێت، بەڵام تەقینەوە و کاری تیرۆریستی تەنھا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەوەشێتەوە، چونکە دەیان جار دژی حزبهكهمان ئەو کارانەی دووبارە کردووەتەوە، بەجۆرێک بۆمبی چێندراویان بۆ ئۆتۆمبێلەکانی ئێمە داناوە و ھاوەن و ئاربجیان ئاڕاستەکردووین، لەگەڵ ئەوەشدا سەرکردەکانی ئێمەیان دەرمان خوارد کردووە، بۆیە دڵنیاین تەقینەوەکەی شاری کۆیەش، ههر كاری ئهوان بووه”.
سەبارەت بە دەستگیرکردنی هیچ گومانلێکراوێکیش لەسەر ڕووداوەکە، بەرپرسی پەیوەندیەکانی (حدک) ئاماژەی بەوەشکرد:” تا ئێستا بە گومانی ئەو کارە تیرۆریستییە كهس دەستگیر نەکراوە، ئێمە هیوامان به هێزە ئهمنییهكانه بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیە بدۆزنەوە.