كۆماری ئیسلامی لەهەوڵی ئەوەدایە كە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە بارەگای سەرەكییان لەهەرێمی كوردستان، هاوشێوەی موجاهیدینی خەلق لە باشوری كوردستان دەربكات.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی باسنیوز، نزیك لە مەسرور بارزانی سەرۆك دەزگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەسەرچاوەی تایبەتی خۆیەوە زانیارییەكانی دەست كەوتووە “رژیمی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا، دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک کردووە کە ھێزەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە خاکی ھەرێمی کوردستان بچنە دەرەوە، ھاوشێوەی دەرکردنی ڕێکخراوی موجاھیدین خەڵقی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کە بە پاڵپشتیی حکوومەتی عێراق و لایەنە شیعییەکان ئەنجامیان دا.
باسنیوز بۆ پاش بڵاوكردنەوەی ئەم زانیارییانە، لێدوانی دوو كەس لەئەندامانی سەركردایەتی حدك و حدكا وەردەگرێت كە ئەوانیش رایدەگەیەنێنن كە ئاگاداری پرۆژیەكی لەو چەشنەی كۆماری ئیسلامین.