دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

سەرۆكی پەرلەمان داوای ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی حیزبی دیموكرات دەكات

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوادەكات لایەنە پەیوەندیدارەكان، بە زووترین كات لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی بەردەم بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستان لەشاری كۆیە بكەن‌و ئەنجامدەرانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەن.

د. یوسف محەمەد سادق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا سەرەخۆشی لە بەرپرسانی حزبی دیموكرات‌و خانەوادەی شەهیدان، دەڵێت”هیوادارین لایەنە پەیوەندارەكان، بە زووترین كات لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بكەن و ئەنجامدەرانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەن”.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە سكرتێرو ئەندامانی دەفتەری سیاسی حدك دەڵێت”لای بەڕێزتان ئاشكرایە، لە مێژووی خەباتی سیاسی كورددا، هەمیشە دوژمنان، ویستوویانە لە رێگەی تیرۆر و ڕەشە كوژییەوە خەباتی ئازادیخوازانەی گەلەكەمان سەر كوت بكەن. بەڵام هەمیشە خەباتی ڕەوای كورد بۆ ئازادی، لە گەشەكردن و بەرفراواندا بووە”.

شەوی‌ رابردوو بەهۆی‌ دووتەقینەوەوە لە بەردەم بارەگایەكی‌ حزبی‌ دیموكراتی‌ كورستان(حدك) لەكۆیە 7 كەس گیانیان لەدەستدا، كە پێنجیان ئەندام و پێشمەرگەی‌ حزبەكەن و 2 كەسیشیان كارمەندی هێزەكانی ئاسایش بوون.

بەدوای رووداوەكەش چەندین لایەنی كوردستانی لە بەشەكانی كوردستان لە بەیاننامە‌و راگەیەنراوی جیاجیادا ئەم كردەوە تیرۆریستییەیان مەحكوم كرد لەوانە:
لیژنەی كاروباری پێشمەرگە‌و شەهیدان‌و قوربانیانی جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی كوردستان، پارتی سەربەستیی کوردستان، پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان، یەکیەتیی دیمۆکراتیکی کوردستان، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، پارتی دیمۆکراتی کوردستان، یەکیەتی نیشتمانی كوردستان، فوئاد مەعسوم، سەرکۆماری عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ..

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …