چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

“كۆمەڵە”كان تەقینەوەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان مەحكوم دەكەن

هەر سێ باڵەكەی كۆمەڵە لە سێ راگەیەنراوی جیاجیادا ئیدانەی تەقینەكەكانی بەردەم بارەگای حیزبی دیموكراتی كوردستان دەكەن‌و كۆماری ئیسلامی بە ئەنجامدەری ئەو تەقینەوانە دەزانن.

هەریەك لە رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران – كۆمەڵە، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان‌و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە سێ راگەیەنراوی جیاجیا هاوخەمی خۆیان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدانی تەقینەوەكەی بەردەم بارەگای حیزبی دیموكراتی كوردستان نیشانداوە‌و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە پلانداڕێژەر‌و ئەنجامدەری ئەو تەقینەوانە ناو لێبردوە.

شەوی‌ رابردوو بەهۆی‌ دووتەقینەوەوە لە بەردەم بارەگایەكی‌ حزبی‌ دیموكراتی‌ كورستان(حدك) لەكۆیە 7 كەس گیانیان لەدەستدا، كە پێنجیان ئەندام و پێشمەرگەی‌ حزبەكەن و 2 كەسیشیان كارمەندی هێزەكانی ئاسایش بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …