لەئەنجامی دوو تەقینەوە لە نزیك مقەڕی مەكتەبی سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان 7 كەس شەهید بوونو 4 كەسیش بریندار بوون.
بەپێی دوایین زانیارییەكان لە ئەنجامی ئەو دوو تەقینەوەیەی ئەمشەو لەبارەگای حیزبی دیموكراتی كوردستان 7 كەس شەهید بوون كە یەكێكیان كارمەندی ئاسایشنو 4 كەسیان پێشمەرگە كە یەكێكیان بەناوی عەلی قۆیتاسی، فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی دیموكراتە و منداڵی یەكێك لە پێشمەرگەكانیش شەهیدبووە. هاوكات لەو تەقینەوانەدا 4 كەسی دیكە برینداربوون كە بارودۆخی یەكێك لە بریندارەكان ناجێگیرەو رەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كراوە.