ئەمشەو سێشەممە 30 سەرماوەز دوو تەقینەوە لە نزیك مقەڕی مەكتەبی سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان روویدا كە بەهۆیەوە ژمارەیەك شەهیدو برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆسپۆست ئەمشەو لەبەڕێوەچوونی مەراسیمی شەوی یەڵدا دوو تەقینەوە لەنزیك مقەڕی مەكتەبی سیاسی حیزبی دیموكرتتی كوردستان روویدا كە بەهۆیەوە ژمارەیەك شەهید و برینداربوون.
تا ئێستا ژمارەی تەواوی شەهید و بریندارەكانو زیانەكانی ئەو تەقینەوانە بڵاونەكراونەتەوە بەڵام زانیارییە سەرەتاییەكان باس لەوە دەكەن تەقینەوەكان بەهۆی بۆمبی چێنراوە بوووەو هەر بە پێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانە تا ئێستا 3 كەس شەهید بووەو زیاتر لە 15 كەسیش برینداربوونو كە رێژەیەكی زۆریان بەهۆی سوتاوییەوە بووە.