دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

ئێران یەكێك لە گەورەترین زیندانەكانی رۆژنامەنوسان لەساڵی 2016

دوو رێكخراوی داكۆكیكاری مافی رۆژنامەنوسان لە راپۆرتی جیاجیادا توركیایان وەك گەورەترین زیندانی رۆژنامەنوسان‌و میدیاكاران دەستنیشان كرد‌و كۆماری ئیسلامیش وەك پێنجەمین وڵات بۆ دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان ناوی هاتووە.

بەپێی ئەو دوو راپۆرتە كە لەلایەن “كۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنوسان”‌و “رێكخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور” بڵاوكراوەتەوە لەساڵی 2016 لە هەموو جیهان 348 رۆژنامەنوس دەستگیركراون كە لەچاو ساڵی رابردوو 6% زیادی كردوە.

راپۆرتەكەی رۆژنامەنوسانی بێسنور لە راپۆرتەكەی خۆیدا توركیا وەك گەورەترین زیندانی رۆژنامەنوسان لەساڵی 2016 وەسف دەكات‌و دەڵێت: توركیا پاش كودەتاكەی تەموزی ئەمساڵ زیاتر لە 100 رۆژنامەنوس‌و میدیاكاری دەستگیر‌و زیندانی كردوە‌و پرۆسەی گرتنی رۆژنامەنوسان تا ئێستاش بەردەوامە‌و روو لەزیادبوونە.

ئەم رێكخراوە دەڵێت لەماوەی كەمتر لەساڵێك رژیمی ئەردۆغان پلۆرالیزمی میدیایی لە توركیا لەبەرچاوی خەوتووی یەكێتی ئەوروپا لەنابود كردوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە پاش توركیا، وڵاتانی چینن سوریا، میسر‌و ئێران زیاتر لە دوو لەسەر سێی رۆژنامەنوسانی بەندكراویان لەخۆ گرتووە.

هەر بە پێی راپۆرتەكە ژمارەی رۆژنامەنوسان‌و پەیامنێرانی ژن كە لەماوەی ئەمساڵدا لە وڵاتانی جیاجیا دەستگیركراون 21 كەسە.

بەوتەی رێكخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور 52 رۆژنامەنوس‌و پەیامنێر لەسەرتاسەری جیهان بە بارمتە گیراون كە تەنیا 36 كەسیان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بە بارمتە گیراون. هەروەها راپۆرتەكە وڵاتانی سوریا‌و عێراق بە مەترسیدارترین وڵات بۆ رۆژنامەنوسان دەستنیشان دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …