کرێکارانو دوایی دۆخی ژیانیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان چۆنە؟
ئەمڕۆ کرێکاران بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی کارییو نەبوونی بيمه ي كار و ئستاندارد نه بوني کەرەسەی کار، لە ئێران بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی گرفتو بێکاری زۆرنو ڕۆژانە بە دوایی ناندا وێڵن.
بنەماڵە کرێکاریەکان هەمیشە بۆ دابینکردنی بژیوی ڕۆژانەیان تووشی کێشەو گرفتنو ئەو شتەی کە ڕۆژانە بۆ بژیوی ژیانیان تووشی دەبن بریتین لە، نەبوونی کار، ئەمنیەتی کاریی، نەبوونی بیمە و… تاد.
بە هۆی ئەم شتانەوە، کاری رۆژانە ناتوانێ وڵامدەرەوەی نێوەی نانی رۆژانەی کرێکاران بێت. مووچەو ئەو شاتنەی کە بە کرێکار لە ئێران بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەدرێت، نە تەنیا ناتوانێ ژیانی بنەماڵەیەک دابین بکات، بەڵکوو بەشی نێوەی نانی رۆژانەکەشی ناکات.
ئێستاش کە وەرزی زستان هاتوەتەوە پێشەوە، بە هەموو جوانیەکانیەوە کە بۆ کۆمەڵێک لە شاڕۆمەندان زۆر خۆشەو بۆ کۆمەڵێکی دیکە مالئاوایی کردنی نانە لەسەر سفرەکانیان.
ئەوانەی کە ئەم ڕۆژە تووشی کێشەو گرفتی زیاتر دەبن کرێکارانن، کە بە هۆی نەبوونی کار، دەبێ چاوەڕێی خاوەن کار یان وەستاکەیان بن کە شەو زەنگیان بۆ بدات، تا بەیانی زوو کاتژمێر 6 هەستنو بەرەو شوێنی کارەکەیان وەڕێ کەون، ئەویش ئەگەر ئێوارە خاوەن کار پوول یان مووچەی رۆژانەیان پێ بدات.
کرێکاران هەمیشە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی رۆژانەیان تووشی کێشەو گرفت بوون، ئێستا کە وەرزی سەرمایەو کار لە هەموو شوێنێک خەوتوەو بوونی نییە، کرێکار کە کاتێ کاریی دەکرد ئەو بڕە پووڵەی کە وەریدەگرت بەشی ژیانی رۆژانەی نەدەکرد، جا چ بە ئێستایی بگات کە کاریش ناکات، تۆ بڵێی چ ژیانێک بەرێتە پێشەوە. ” دەبێت وەکوو هەمیشە بە قەوڵی کورد گوتەنی “بە زڵڵە ڕوومەتی خۆیی سوور بکاتەوە” بۆ ئەوەی کەس پێی نەزانێت کە ئەمڕۆ نانی نەخواردوە.
کاتێ چاو لە سەرچەمەکان یان دەوری مەیدانەکانی کار دەکەیت بە سەدان کرێکار دەبینێت کە چاوەڕێی دوزینەوەی کارن، ئەویش لەم وەرزەدا کە بە هۆی سەرماو سۆڵە کار نییە، هەموو رۆژیەک کاتژمێر5ی بەیانی بەو سەرمایەی کە ئەگەر تف هەلبخەێت دەیبەستێ، هەلدەستێو دەچێت بۆ مەیدانەکانی کار، ڕەنگە کەسێک پەیدا بێتو کارێکی پێ بدات، یان شەو دەست بە دوعا دەبێت بۆ ئەوەی بەفر ببارێت، تا بەڵکوو بەیانی بتوانێت وەروەرەکەی هەلبگەرێت وبە کوچەو کۆڵاندا بگەرێت و هاوار بکات، “بان دەمالین، بان”.
زۆربەی کرێکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی ئەو دۆخەی کە باسم کرد ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، بە هۆی ئەوەی کە کاری زۆرترە و ئەو بڕە پووڵەی کە پەیدای دەکەن لە ئێران سێ قات زیاترە، لە لاێکی دیکەشەوە هەوای لەچاو رۆژهەڵاتی کوردستان گەرمتر و خۆشترە، بەڵام ئەمەش بۆ کرێکاران بۆەتە مۆتەکەو ئێستا خاوەنکاران دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان دەزاننو بۆ ئەوەی کرێکاران زیاتر بچەوسێننەوە، بە پووڵی ئێرانکاریان پێ دەکەن، یان کۆمەڵیک لە خاوەنکاران کە دەزانن ئەمانە کەسیان نییە و دەنگیان بە هیچ کوێ ناگات، ئەو بڕە پووڵەی کە وەکوو مووچەی مانگانە پێیان دەدەن لێیان دەخۆن و هیچیان پێ نادەن.
کرێکاران ئەم ڕۆژانە بە ناخۆشترین رۆژانی وەرزی کار ناو دەبەنو دەیناسێنن. رژیمی ئیسلامی ئێران تەنیا شتیک کە گوێی پێ نەداوەو نایدات، ژیانو حاڵی کرێکارانە، و ڕژیم بە جێگەی ئەوە گرنگی بە ژیانی رۆژانەی کرێکارانی رۆژکار بدات، گرفتیان بۆ دروست دەکاتو هەمیشە پشتیوانی لە خاوەن کار دەکات. ئەمە سیاسەتی ڕژیمە لە ئێران بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان.