چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

كۆبوونەوەی ناڕەزایی كرێكارانی (كشت‌و صنعت)ی مەهاباد

كرێكارانی كشت‌و سەنعەتی مهاباد زیاتر لە هەفتەیەكە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە نەبوونی حەقدستەكانیان بەردەوام كۆبوونەوەی ناڕەزاییان سازكردوە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسان هیچ وەڵامێكیان نەداونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆسپۆست، كرێكارانی كشت‌و سەنعەتی مەهاباد لە رۆژی هەینی هفتەی رابردوو  13ی سەرماوەز، تا ئێستا كۆبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام داوە، بەڵام بەرپرسانی موجتەمع تا ئێستا هیچ وەڵامێكیان نەداونەتەوە.

كرێكاران سەرەڕای كەشوهەوای سارد، لەبەردەم ئەم موجتەمەعە چادریان هەڵداوە‌و جەخت لەسەر وەرگرتنی مافەكانیان دەكەنەوە.

موجتەمعی پیشەسازی كشت‌و سەنعەتی مەهاباد لە 4 شیركەتی: كشت‌و سەنعەت، دامداری‌و پیشەسازیی، ساردخانەی زمزم‌و هوما مورغی مەهاباد پێكهاتووەكە زیاتر لە 100 كرێكار لەم چوار شیركەتە كار دەكەن كە ماوەی چەندین مانگە زۆربەیان حەقدەستەكانیان وەرنەگرتووە‌و دەفترچەی بیمەی زۆربەی ئەو كرێكارانە تازە نەكراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …